سلێمانی 20 حوزهیران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ سهنتهری میترۆ بۆ راوێژ و داکۆکی کردن
له مافی ڕۆژنامهنووسان، له بهیاننامهیهکیدا که دانهیهکی دهستی
(کوردمیلۆدی) کهوتووه، ئیدانهی هیرشکردنه سهر تیمێکی کهناڵی ئاسمانی کوردستان
تیڤی دهکات و داوادهکات لێکۆڵینهوهی جدی لهو ڕووداوه بکرێت، ئێمهش وهکو
ماڵپهڕی (کوردمیلۆدی) دهقی بهیاننامهکهی سهنتهری میترۆ وهک خۆی بڵاو
دهکهینهوه.
تیمێكی كەناڵی
ئاسمانی Ktv، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەكاتی رووماڵكردنی ئاگركەوتنەوەیەك لە
شوقەكانی ناز سیتی، لە شاری هەولێر، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشیانكرایەسەر و پاش
لێدانو سوكایەتی بە رزگار كۆچەر پەیامنێر، ئەحمەد حەمی، وێنەگر، موحسین عومەر،
كارمەندی راگەیاند، كامێراكەیان لەكارخستن.
رزگار كۆچەر، پەیامنێری كەناڵی
ئاسمانی كوردستان Ktv، لەناو بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری هەولێرەوە بەسەنتەری میترۆی
راگەیاند، “چەند چەكدارێك بە ئەمری كەسێك پەلاماریانداین بەشەقو بۆكسو لێدان
كامێراكەیان پەكخست.” هەروەها وتی،”ئەو كەسە زۆر بێمنەت بوو هاواری ئەكرد برۆن
منەتتان نەبێت لە كۆێ شكات دەكەن.”
پەیامنێری كەناڵی Ktv ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەو هێرشەدا
ئەحمەد حەمید و موحسین عومەر لێدرانو سوكایەتیان پێكرا، “لە بنكەی پۆلیسی ئازادی
داوای یاساییمان لەسەر هێرشبەران تۆماركرد.”
بەپێی یاسای كاری رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان، كە لە مانگی
ئەیلولی ساڵی2008 دا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، “هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە
سوكایەتی بە رۆژنامەنوس بكات، یان دەستدرێژی بكاتەسەر، ئەوا هەمان ئەو سزایە
دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژیكردنەسەر فەرمانبەرێك لە كاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی
ئەركەكانی دانراوە.”
لەمبارەیەوە،
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت،”ئیدانەی هێرشكردنەسەر كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی
كوردستان دەكەین. هێرشكردنەسەر رۆژنامەنووسان مایەی قبوڵكردن نییەو داوادەكەین
لێكۆلینەوەی جدی بكرێت لەم روداوە.”
دەربارەی سەنتەری میترۆ:
سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی لە رۆژنامەنوسان، رێكخراوێكی
سەربەخۆی بێلایەنی قازانج نەویستە بۆ بەرگریكردن لە رۆژنامەنوسان و ئازادی
رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان. سەنتەری میترۆ لە مانگی ئابی ساڵی 2009دا
دەمەزراوە.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|