دایکه تۆ چرای ناخمی و تاریکی دڵم ئه‌شکێنی
سۆز‌و وه‌فاو خۆشه‌ویستی له ناخم دا ئهروێنی
کاتێک دوورم له‌تۆ دایه واده‌زانم بونم نیه له دوونیایه
گری دووریت ئاگرێکه و له بیل بیله‌ی چاوانمایه
که ئه‌روانمه نیگای تۆ مهره‌بانی تێ ئه‌بینم
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی تۆ سارێژ ده‌بێت گشت برینم
هه‌تا ده‌مرم خزمهتاکاریی بهردهرگاکهتم هۆ دایه گیان
ئه‌ی تاکه نازههڵگری ژینم بۆ تۆ ئه‌ژیم من له ژیان
به‌دڵ داوام لهیهزدانه مه‌رگم له پێش مه‌رگی تۆ بێ
له ته‌مه‌نی من که‌م بکات ته‌مه‌نه‌که‌ی تۆ درێژ بێ
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|