كێ له‌ئێمه ئاره‌زووی ئه‌وه ناكات ته‌مه‌نێكی درێژ بژی، توێژینه‌وه‌یه‌كی نۆی ده‌ریخستووه، چه‌ند شتێك هه‌ن ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وبكرێن له‌ژیانی هاوسه‌ریدا، ته‌مه‌ن درێژده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تادا پێوسته بیروڕات به‌رامبه‌ر به‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بگۆڕیت‌و چاوپێكه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه كهمكهرهوه كه ڕهشبیننو گوێ بۆ قسه‌كانیان مه‌گره، كاته‌كانی ژیان ته‌رخانبكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی گونجاو، تا بیكه‌یته هاوسه‌ری ژیانت.
ئه‌و پیاوانه‌ی ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه، ته‌مه‌نیان درێژتره له‌و پیاوانه‌ی تهنیانو ژیانی هاوسه‌ریان پێكنه‌هێناوه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، كه یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئه‌نجامیانداوه ده‌ركه‌وتووه، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری گرنگی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر تهندروستیو كه‌سایه‌تی‌و مێشكی هاوسه‌ره‌كان.
زانایان بڕوایان وایه، كه هاوسه‌رگیری گۆڕانكاری به‌سه‌ر مێكشی مرۆڤدا دههێنێتو یارمه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌دات ئه‌و په‌ستانه‌ی له‌ئه‌نجامی كاركردندا تووشی ده‌بێته‌وه بڕه‌وێته‌وه، كه‌م خه‌وی كه‌مده‌كاته‌وه‌و ماسولكه‌كانی دڵ بههێزدهكاتو ده‌بێته‌هۆی له‌ناوبردنی زۆربه‌ی بهكتریاكانو قژبههێزدهكات.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی تری نوێ‌دا كه په‌یمانگه‌ی (ماكس بلانك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خستووه، جیاوازی ته‌مه‌ن له‌نێوان ژن‌و پیاودا ده‌ورێكی گه‌وره‌ی هه‌یه لهسهرتهمهنی هه‌ردوولا، ئه‌و ژنه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ئه‌نجامبدات، كه له‌خۆی بچوكتربێت یاخود له‌خۆی گه‌وره‌تر بێت، ئه‌گه‌ری مردنی زۆر زیاتره له‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بكات هاوته‌مه‌نی خۆی بێت.
توێژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری خانمان ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌ن درێژبن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكه‌ن نزیك بێت لهتهمهنیانهوه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زیاتر لهیه ملیۆن ژن‌و مێرد له‌ئه‌ڵمانیاو هۆڵندا به‌شداریان تێداكردووه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|