بۆنی دڵ
گوڵێكی عاشق له‌غوربه‌تا بێ
لــهژێرسـابــاتی خـه‌می پـهتــا بـێ
چـۆن تـا سهردهبـێ ژیـــانی ئــــاوا
ڕهنـجـی ئـهوینی نـاچـێ بـهئــــاوا
***
گـوڵـێك كه‌س نه‌بێ به‌دڵ بـۆنی كا
پڕلـه هـهنـا سه‌ی تـازهو كـــۆنی كا
پڕخه‌م بێ هــاودهم لاره مل ده‌بێ
بـهتـهنـها وته‌نها هاوڕێی گڵ ده‌بێ
***
گــوڵێك بـهعهشق نـهگـه شـێتـهوه
بـۆن و بــهرامهی نـهبـهخشێتـهوه
ئـه‌و گـوڵـه دایـم سـیـس و ژاكــاوه
وه‌كـو تــازیـه بار ئهسریــن له‌چاوه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|