مرۆڤ له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ى ئێمه تاكو بژیت خه‌فه‌ت زیاتر ده‌خوات وه‌كو زه‌رده‌شتى جوانه‌مه‌رگ له‌دوایه‌مین نوسینیدا بۆ بكوژانى نوسیبوو كه \" مردن باشتره وه‌كو ژیان له‌ناو ئه‌م هه‌موو زولم‌و زۆره‌دا) خه‌فه‌ت ده‌خۆیت له‌م پاره‌یه‌یه‌ى كه ئى هه‌ر چى ئه‌و قور به‌سه‌رانه‌یه له هه‌لبژاردنه‌كاندا ته‌زویر بۆ پیاوكوژه‌كانى ئه‌م وولاته ده‌كه‌ن, تاكو بژى له‌م وولاته‌دا سه‌رت زیاتر سپی ده‌بێت و خه‌فه‌ت له‌م هه‌موو چه‌پڵه لێده‌ره ده‌خۆیت كه ده سه‌لاتێك به‌رده‌وام فێرى پێكه‌نین و چه‌پله لێدانیان ده‌كات, چه‌پله لێدان له كاتى فراندانى مێردمنالانى شاردا , چه‌پله لێدان له كاتى فراندنى هاوشانه‌كانیان كه لاوه, خوێنكاره ,رۆڵه‌ى یه‌كێك له‌م به‌ناو چوار پارچه‌ى كوردستانه كه شه‌وانه به ئێمه‌ى ده‌فرۆشنه‌وه و ئه‌و چوار پارچه‌یه‌ى كه له به‌شێكى به‌ناو ئازاد‌دا به هێنده‌ى سێپارچه‌كه‌ى تر خه‌ڵكى لێتیرۆر ده‌كرێت, ده‌فرێنرێت, ئه‌تكده‌كرێت, زۆر زیاتر له پارچه‌كانى تر سه‌روه‌ت وسامانى رۆله‌كانى له‌به‌ر چاوى خۆیان دراوه به كه‌نالى زه‌به‌لاحى تێكده‌ر ى بێپه‌یامى ئامانجداریێكى بێ‌ئامانج و له‌گه‌لیشیدا هه‌ر چه‌پڵه به ماف خوراوه‌كان برِاوه, چه‌پڵه له كاتى كوشتنى هاورێكه‌یان, چه‌پڵه له كاتى ئه‌تكردنى ووشه‌و قه‌له‌م و ئه‌ده‌بیات و مێتافۆره‌كانى نوسین كه نه ئێوه‌ى به‌ناو ئه‌ده‌بی تێیده‌گه‌ن و نه ئه‌وانه‌ى هه‌مویان گومانیان له بوونى خۆمان بۆ دروستكردووین. چه‌پله‌و, سوردان و پیشاندانى ناشرینترین موڤیى و ئه‌فلام و زنجیره كه هه‌موویان دوور بوون له ئادابى پرسه گێران بۆ قه‌له‌مێكى جوانه‌مه‌رگ, بۆ هه‌ناسه‌ییه‌كى پر له خه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته گه‌وه‌ره‌یه‌ى كه ئێوه خستوتانه ناو كاره ئامنجداره‌كانى خۆتان و مافخوراوه‌كانیش چه‌پله‌تان بۆ لێده‌ده‌ن! مۆتیسكۆ پێى ووتین \" هه‌ر گه‌لێك به ئازاره‌كانى خۆى پێكه‌نى ئه‌وا دل به‌و گه‌له خۆش مه‌كه كه گه‌ل بێت\" ئێوه هه‌موو رۆژێك به پاشماوه‌ى 80,000 هه‌زار ئه‌نفال پێكه‌نینتان دێت قاقاو چه‌پڵه لێدان و كه یف و سه‌ماو موڤییه بزوێنه‌ره‌كان و گاڵته‌و گه‌په‌كانى \"ژن و ژیان و, كه‌یفى هه‌فته‌و چه‌ه‌نده‌ها ٍِShowو ) ده‌بێته مۆته‌كه‌یه‌كى زۆر ترسناك به‌سه‌ر مناڵه قوربه‌سه‌ره‌كانى پاشماوه‌ى ئه‌نفال. ده‌زانن بۆ بۆته مۆته‌كه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان تۆز‌و خۆلى كه‌لاوه‌كانى ئه‌نفال پرچى دایكیانى به‌رنه‌داوه, فرمێسكى ده‌یان ساله‌ى ده‌سگیران و ژن و لاو رروبارى خه‌مى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى پركردووه, ئه‌وان هیچ كچێكى خۆیانیان نه‌بینیوه‌و به‌هۆى پاره خۆره‌كانى ئه‌م وولاته‌شه‌وه نایبینن كه له رۆژێكدا چه‌نده‌ها جلى ئال و وه‌لاَو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و هه‌زه‌لى نامۆ به‌كلتورى كوردى له‌به‌ر بكات, ئێوه رۆژێك نه‌هاتن به‌و جله سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌تانه‌وه كه ئێستا خۆتان ووته‌نى (منیش به جاهل و دواكه‌وتوو ده‌بینن) سه‌ردانى پاشماوه‌ى ئه‌و 80,000 ئه‌نفاله بكه‌ن كه بۆ ئه‌وان تۆز و خۆڵى ژیان به‌رینه‌دوان, ئاخر جیاوازى ئه‌وان له‌گه‌ل َ ئێوه چییه ئێوه كور‌و كچى كام دكتۆره ناسكه‌ن؟ له‌چی پارچه‌یه‌كى تر‌ى كوردستانه‌وه هاتوون؟ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو پاره‌وه سامانى گه‌له‌ى خستۆته به‌رده‌ستان چه‌ند پرۆژه‌ى بۆئه‌و ده‌ره‌به‌ده‌رو ئاوارانه كردووه. ئێوه پێكه‌نینتان ته‌نانه‌ت گالته‌شتان به هه‌ڵبجه دێت چونكه كه ئه‌ونده دڵتان ناسكه‌و بۆ وه‌رینى گولێك دڵتان هۆن هۆن ئه‌شكى پێا دێت بۆ نایه‌ن له گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو جرت و چه‌قه‌نه‌یه كه‌نالێك بۆ ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و وه ته‌نانه‌ت وونبووه‌كانى شه‌رى ناوخۆ دادنانێن, بۆ كه‌س به ئێوه ناڵیت به‌رى چاوتان كلى پێوه‌یه,ئێوه وه‌كو ره‌نج سه‌نگاویشتان پێنه‌كرا كاتێك زانى ئه‌و كه‌ناڵه‌ى كارى بۆ ده‌كات ده‌ستى كرد به شه‌ره جوێن له‌گه‌ل َ نه‌یاره‌كانى ئه‌وا ره‌نج له ماله‌وه دانیشتوو شیعرى بۆ هه‌ڵبجه‌و ئه‌نفال و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانى وولات ده‌وت و نه‌فره‌تى له گه‌نه پیاوه‌كانى وولات ده‌كرد. بۆ ئێوه لێمان بوونه خوله پیزه‌ى راگه‌یاندن. بۆیه من ئێوه‌م وه‌كو هه‌موو كه‌ناله سعودییانه دێته به‌رچاو كه به‌ناو شێخه‌كانى سعود ده‌عمیان ده‌كه‌ن بۆ ئامانجێكى دیارییكراو به‌لام كه‌سێك غه‌یرى خۆیان قورئانیش دابه‌شبكات قه‌ده‌غه‌یه, دیاره له ئێوه زیاتر كه‌س نازانێت قسه بكات, ئێوه‌یه‌ك كه له‌ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ى له‌ناو ئه‌م پارچه بچووكه‌ى كوردستاندا هه‌یه خه‌ون به كوردستانى چوارپارچه‌ییه‌وه ده‌بینن! ئێوه خۆڵ كراوه‌ته چاوتان به‌لام خۆل ناچێته چاوتان چونكه خه‌وتان لێكه‌وتووه, به‌لكو ئێوه بۆ ئه‌وه ئه‌و پشتگیرییه مادییه خه‌یالییه فێرده‌كرێن كه ئه‌وانه‌ى ده‌یانبه‌نه به‌رنامه‌كانتان سه‌رخۆشیان بكه‌ن و بێئاگایان بكه‌ن له و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ى ئه‌م وولاته كه له چه‌نده‌ها پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى وه‌ك ئێوه سه‌رف ده‌كرێت فێرى بێ مه‌بده‌ئى, هیچیه‌تى دنیا, گالته هاتن به هه‌موو پیرۆزیه‌كى نیشتمان و دین و دنیا ئه‌گه‌ر وانیه بۆ له رۆژى كوشتنى كاكه سه‌رده‌شتدا له جیاتى ئه‌م به‌رنامه هه‌لیت وپلیتانه هاورێكانى سه‌رده‌ه‌شتان نه‌ده‌هێناو پرسه‌یه‌كتان بۆ بگێرایه!, ئێوه پێكه‌نینتان دێت به هه‌زاره‌ها خویندكارى بێكار, قاقاتان هه‌زاره‌ها مناڵى بێباوك وه‌خه‌به‌ر دێنێت كه باوكیان بۆته قوربانى شه‌رى ناوخۆ. ره‌وشته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانتان دلى هه‌زاره‌ها لاوى كچ وكورى ئه‌م وولاته‌ى توشى دووفاقى كردووه چونكه ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن به‌راستى جیاوازێكى نامۆن. ئێوه ده‌تانه‌وێت به هه‌موومان بڵَێن جیاوازین گه‌نجى ئێمه ئه‌وه‌ى له‌ئێوه‌ى بینیوه له كه‌سى تر‌ى نه‌بینوه له لاشعورى هه‌ر رِۆله‌یه‌كى ئه‌م گه‌له كڵۆله‌دا بوونه ده‌فرى فرِیوو كه‌س ناتوانێت تێبگات ئه‌و كه‌سانه‌ى له ناكاو بوونه هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى من وه‌ك شه‌خسى خۆیان ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م كه خه‌وونێكى گه‌نجانه‌ى جوانیان هه‌بێت بۆ ئه‌م گه‌له به‌لام ده‌بێت پێمان بڵین ئاخۆ ئه‌مانه خۆیانن یان ئه‌وانه‌ى له پشتیانه‌وه‌ن كه گه‌لێك دروست بكه‌ن بیر له شه‌ركردن له‌سه‌ر وووشه‌و, قه‌له‌َم و, ئه‌ده‌ب و نوسسین نه‌كه‌نه‌وه, پێمان بنێین به‌سه‌ر خوێنى هاورێ شه‌هیده‌كانمان و وابزانین \" نه باى هاتووه‌و نه باران\" به‌لام من ده‌مه‌وێت به ئێوه‌و ئه‌وانه‌شى كه ده‌ستى ئێوه‌ى گرتووه‌و دڵى به قاقاكانتان خۆشه كه هێزى دژى بێده‌نگ بوون له‌ناو هه‌ناوى لاوى ئه‌م وولاته له بن نایه‌ت ئه‌وه‌تا به به‌رچاوى ئێوه‌ى پرِ كه‌یف و سه‌ما له زاخۆوه تا مه‌نده‌لى هه‌موو پرسه‌ى ماته‌مینى بۆ كاكه سه‌رده‌شتى تیرۆركرا‌و ده‌نێرێت و ئێوه‌ش خه‌ریكه به‌ته‌نیا ده‌مێننه‌وه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|