زۆر جاران ئه‌بینین که ژنه‌کان باوه‌ڕ به‌وه ناکه‌ن که پیاوه‌کانیان ئه‌وانیان له هه‌موو شتێک زیاتر خۆش ئه‌وێت،
بۆیه هه‌ڵده‌ستن به پرسیارکردنی زۆر و مێرده‌کانیان به‌م پرسیارانه‌وه بێزار ئه‌که‌ن ...
ئه‌وه‌ش نمونه‌یه‌ک له‌و بێزارکردنه :
ژن: پیاوه‌که ئه‌گه‌ر له‌ده‌وام بویت له‌ناو کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگ، ته‌له‌فۆنێکت بۆ هات وتیان که من نه‌خۆش که‌وتوومه
و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌م، تۆ چی ده‌که‌یت ؟
پیاو :واز له هه‌موو شتێک ئه‌هێنم له پێناو گه‌یشتن به‌تۆ.
ژن: ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتی و دکتۆره‌کان وتیان خێزانه‌که‌ت توشی نه‌خۆشیه‌ک بووه ئێمه هیچمان پێناکرێت
ته‌نها ئه‌گه‌ر بیبه‌یته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تۆ چی ده‌که‌یت ؟
پیاو: هه‌موو شتێک وه‌لاوه ده‌نێم و به‌زووترین کات ئه‌تبه‌مه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ژن:ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری کرد
وه تێچوی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که پاره‌یه‌کی زۆر بوو، تۆ چی ده‌که‌ی ؟
پیاو: هه‌رچی هه‌مه ئه‌یفرۆشم ته‌نها بۆ سه‌لامه‌تی تۆ.
ژن : ئه‌ی ئه‌گه‌ر له نه‌شته‌رگه‌ریه‌که ده‌رنه‌چووم و مردم ،تۆ چی ده‌که‌ی ؟
پیاو: یه‌کسه‌ر شێت ئه‌بم.
ژن : یانی ژن ناهێنیته‌وه ؟
پیاو : جا والله خۆت ئه‌زانی شێت هه‌موو شتێکی له‌ده‌ست دێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|