گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا (ئیبراهیم تاتلسێس) به‌نیازه پاش(5) پێنج ساڵی دیكه ماڵئاوایی له‌كاری هونهریو گۆرانی وتن بكات.
پاش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم تاتلسێس) له (تهشقهنت)ی پایته‌ختی (ئۆزبكستان) كۆنسێرتێكی سازكرد، زیاتر له (4) هه‌زار كه‌س لهلایهنگرو خۆشه‌ویستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوون، تاتڵسێس له‌و كۆنسێرته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پاش (5) پێنج ساڵی دیكه ده‌ستبه‌ردانی كاری هونه‌ری دهبێتو ماڵئاوایی له‌گۆرانی وتن‌و سه‌ر سهحنهكانی گۆرانی وتن ده‌كات، چونكه تاتڵسێس له‌وبڕوایه‌دایه كاتی ئه‌وه هاتووه ماڵئاوایی له‌كاره‌كه‌ی بكات.
تاتڵسێس سه‌رسوڕمانی خۆی پیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو گرنگییه‌ی كه له(تهشقهنت)ی پایته‌خت بهخۆیو گروپه‌كه‌ی دراوه، بۆیه به‌لایه‌نگرانی خۆی ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌و (5) ساڵه‌دا دووجاری دیكه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.
شایه‌نی باسه، هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم تاتڵسێس) ماوه‌ی (40) ساڵه به‌كاری هونه‌رییه‌وه سه‌رقاڵه‌و تائێستا چه‌ندین ئهلبومو چه‌ندین فیلمی هه‌یه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌هه‌موو جیهان ناسراوه‌و لایه‌نگرێكی زۆریشی هه‌یه، هه‌روه‌ها تاتلسێس نازناوی (ئیمپڕاتۆڕ)یشی لێ نراوه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|