دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێکان له پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ جامی جیهانی ده‌یڤد بێکهامی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئینگلیزی دوورخرایه‌وه ، ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌را باسیان له‌وه کردووه که بێکهام وه‌کو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌که‌ی فابیۆ کاپیلۆ به‌ره‌و باشوری ئه‌فریقا به‌ڕیده‌که‌وێت . ئه‌م داوایه‌ش له‌لایه‌ن خودی کاپیلۆ له بێکهام کراوه و کاری بێکهام وه‌کو په‌یوه‌ندیکه‌ر یاخود گه‌یه‌نه‌ری نیوان یاریزانان و ڕاهێنه‌ران ده‌بێت.
ناوبراو له مانگی سێی ڕابردوو له یاری یانه‌ی ئه‌یسی میلان به‌رامبه‌ر کیڤۆ تووشی پێکان هات و دواتر ڕاگه‌یه‌ندرا جامی جیهانی سه‌باره‌ت به ده‌یڤد کۆتایی هاتووه ،
ده‌یڤدی ٣٤ ساڵ که ئێستا یاریزانی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاکسیه خاوه‌نی ١١٥ یاری نێوده‌وڵه‌تیه
yariga
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|