به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره که ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له کۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌که جێبهێڵێت و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش نزیکترین یانه‌یه له گه‌نجه ئیتاڵیه‌که .. پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه له چه‌ند لێدوانێکدا وتبووی له‌وانه‌یه بالۆتێلی جێگره‌وه‌ی تێری هێنری بێت و په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌ویش له نێوان سه‌رۆکی هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ماسیمۆ مۆراتی و یانه‌ی به‌رشلۆنه خوان لاپۆرتا هه‌یه که له‌وانه‌یه یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که بدات بۆ یانه‌ی بلوگرانا
بالۆتێلی ئه‌م وه‌رزه چه‌ندین جار سزادرا و دوور خرایه‌وه چ له‌لایه‌ن یانه‌که یاخود له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی ئیتالی به‌هۆی خوڕه‌وشته نابه‌جێ کانی به تایبه‌ت له یاری نێوان به‌رشلۆنه و ئه‌نته‌رمیلان کاتێک درێسه‌که‌ی دا به‌زه‌ویدا و دواتر له‌گه‌ڵ ماتێرازی بوو به شه‌ڕیان
yarigta
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|