رائول
به گریان ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌کات
رائول
گۆنزالێس، یاریزانی به‌ناوبانگی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌دریدی
ئیسپانی، دوای شازده ساڵ یاری کردن له یانه‌ی شاهانه، ماڵئاوایی له یانه‌که‌ی
کرد.
رائول گۆنزالێس، له گۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانی له
یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی تایبه‌ت به یانه‌ی شاهانه به ره‌سمی به چاوی په
گریانه‌وه ماڵئاوایی له یانه‌ی ریال مه‌درید و هانده‌ره‌که‌ی کرد که بۆ ماوه‌ی
زیاتر له شازده ساڵ خزمه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی کرد و شه‌ش جار خولی ئیسپانیا و سێ
جار خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا و چه‌ندنین نازناوی تری له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی
به‌ده‌ستهێنا و له (340) یاری دا (323) گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکرد و به سێیه‌م
گۆڵهکهری مێژوویی یانه‌ی شاهانه ده‌ژمێردرێت و هه‌روه‌ها (102) یاری
نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامدا و (44) گۆڵی تۆمارکرد.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|