ژن و مێرد ده‌توانن خۆشه‌ویستی نێوانیان زیاتر‌و جوانتر بكه‌ن به‌لێكدانه‌وه‌و پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، به‌لام راوێژكردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینداری له‌دوای دروستكردنی هاوسه‌رگیریی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر مسۆگه‌ر ناكات و ره‌نگه ئاكامی خراپیشی لێبكه‌وێته‌وه‌و ئه‌م هاوسه‌رگیرییه به‌جیابوونه‌وه كۆتایی پێبێت، ژن و مێرد كاتێك ژیانی هاوسه‌رێتی پێكده‌هێنن له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا تووشی حاڵه‌تی نائارامی و ده‌روونی ده‌بنه‌وه‌و پرسیار له‌خۆیان ده‌كه‌ن، كه ئایا ئه‌م هاوسه‌رگیرییه تاسه‌ر ئاوها ده‌مێنێته‌وه؟
به‌ژیری و هێمنی
له‌و كاته‌دا پێویسته هاوڕێیان و خێزانه‌كان هانی ئه‌و ژن و مێردانه بده‌ن كه پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن و خۆیان نه‌خشه بۆ ژیانیان داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رو دوور له‌كێشه دروستبكه‌ن، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر كێشه‌و ناكۆكی دروستبوو له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی هاوسه‌رییه‌وه هه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت زۆر به‌ژیری و هێمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا بكرێت تاوه‌كو كێشه‌ی گه‌وره‌تری لێنه‌كه‌وێته‌وه.
بڕیاری دادگا‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه
ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا بڕیاری دادگا ده‌توانێت گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه بكات، ئه‌وا(تێت هیوستن) كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌زانستی ده‌روونناسی و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا له‌زانكۆی تكساس له‌ئۆستن، له‌ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌وه كه(168) هاوسه‌ر تێیدا به‌شداربوون وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ژن و مێرد ده‌توانن زۆر به‌خێرایی فێری خۆشه‌ویستی و توانای ژیان و گه‌شه‌كردن ببن له‌ژیانی هاوسه‌رییاندا، د.هیوستن له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییانه‌وه دوودڵن، ئه‌وا له‌ئه‌نجامدا پابه‌ند نابن به‌ژیانی هاوسه‌رییانه‌وه، بێگومان كاتێكیش ژنان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌بنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه بێئارامییه‌كی زۆره‌وه ئه‌و حاڵه‌ته كاریگه‌ریی خراپ له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌و ده‌ڵێ: كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان له‌دوای مانگی هه‌نگوینییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و زیان له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌دات كه تازه دروستبووه.
په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كان
هه‌میشه ژنانی نموونه‌یین كه گرنگی و بایه‌خ به‌هاوسه‌رگیریی ده‌ده‌ن، به‌لام پیاوان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیاندا هه‌ست به‌ترسێكی زۆر ده‌كه‌ن، چونكه ژنان نایانه‌وێت هیچ شتێك له‌ژیانیاندا گرفت بۆ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیان دروستبكات.
د.كاپی سورا-ی هاوكاری هیوستن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هۆكاری ده‌ره‌وه بناغه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانه له‌نێوان ژن و مێرددا، بۆیه ده‌بێت ئه‌و دوو هاوسه‌ره خۆیان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بده‌ن و كێشه‌كان نه‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، چونكه هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان هه‌میشه كێشه‌و گرفته‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ نه‌بوونی زمانی هاوبه‌ش و لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان هاوسه‌ره‌كانداوه‌و ده‌ڵێ: نه‌بوونی زمانی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان ژن و مێرد گه‌وره‌تر ده‌كات و گومان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان دروستده‌كات، بۆیه پێش دروستبوونی گومان ده‌بێت له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌دابن و پێویسته له‌سه‌ریان به‌په‌رۆش بن بۆ خۆشه‌ویستی یه‌كتری و به‌یه‌كسانی بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانیان.
ژیانێكی خۆش و
به‌خته‌وه‌ر
د. هیوستن هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خۆشه‌ویستی له(25) مانگ كه‌متر بوو ئه‌وا هاوسه‌رگیرییه‌كی به‌خته‌وه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه به‌بڕوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ هه‌یه له‌نێوان درێژی ماوه‌ی خۆشه‌ویستی و درێژی ماوه‌ی هاوسه‌رگیرییدا، واتا تاماوه‌ی خۆشه‌ویستی زیاتر بخایه‌نێت ئه‌وا ماوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و جیابوونه‌وه له‌نێوان ژن و مێرده‌كه‌دا رووده‌دات، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات مه‌رج نییه خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌تی پێش هاوسه‌رگیریی ژیانێكی خۆش و پڕ به‌خته‌وه‌ری مسۆگه‌ر بكات، بۆیه ده‌بێت ژن و مێرد بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان زیاتر له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه‌و هه‌میشه به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن.
shafaq
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|