جیهانگیری و ته‌كنۆلۆژیا ته‌واوی دونیای داگیركردووه، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و ئامێرانه‌ش بكه‌ین كه له‌رێگه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه داهێنراون زۆرن، وه هه‌ر ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژیاش سوود و قازانجی خۆی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چۆنی به‌كارده‌هێنێ، واته هه‌موو شتێك له‌ده‌ست خۆته له‌كاتی به‌كارهێنان كه سوودت پێ بگه‌ینێ یان زیان. وڵاتی ئێمه‌ش به‌ده‌رنه‌بووه له پێشكه‌وتنه و گه‌یشتنی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی سوودی زۆری بینیون و لێی ده‌بینن.
مۆبایل ئه‌گه‌ر، بۆ نموونه وه‌رگرین ده‌بینین یه‌كێكه له‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه‌ی كه به‌هۆی لایه‌نه باشه‌كانی سوودێكی گه‌وره‌ی به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه ئه‌مه جگه له زیانه‌كانیشی، به‌ڵام ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌ڵی ده‌گرن و به‌كاری ده‌هێنن تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌دروستی به‌كاری ده‌هێنن، من له‌م بابه‌ته‌م نامه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر سوودو زیانه زۆره‌كانی ئه‌م ئامێره پێشكه‌وتووه، چونكه له‌وانه‌یه به‌چه‌ند دێرێك و لاپه‌ڕیه‌ك ته‌واو نه‌بێت !!، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیخه‌مه ڕوو وباسی بكه‌م ئه‌وه‌یه، ئایا كۆمه‌ڵگای ئێمه تا چه‌ند سوودی له‌م ئامێره پێشكه‌وتووه وه‌رگرتووه؟، پرسیارێك لێره‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دا ئایا بۆچی كچان و ژنانی وڵاتی ئێمه وه‌ڵامی ژماره‌یه‌كی مۆبایل ناده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یناسن؟؟، واته ژماره‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نه‌زانن كێیه، وه‌ڵامه‌كه‌شی ئاشكرا‌و روونه كه به‌داخه‌وه دیارده‌یه‌كی ناشیرین له‌لایه‌ن كوڕه گهنجهكانمانهوه سه‌ری هه‌ڵداوه بگره سه‌رووی گه‌نجه‌كانیش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كاتێك كچێك ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌ش ژماره‌ی مۆبایلێك لێ بدا‌و كوڕێك وه‌ڵام بداته‌وه ئیتر ئه‌م كچه ژیانی لێ تاڵ ده‌بێت له‌رێگه‌ی نوكه و مه‌سیج به‌شه‌و رۆژ ئارامی لێ هه‌ڵده‌گرن !!. هه‌ر له‌پاڵ ئه‌م دیارده‌یه دیارده‌یه‌كی تر كه جێگای نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر خۆیان ئه‌م ژماره‌یه بێزار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ژماره‌ی ئه‌و كچه یان ئه‌و ژنه له‌نێو براده‌رانی خۆشیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه خاوه‌نی ئه‌م ژماره‌یه ده‌نگی كچێكه ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌ن !!. یان جاری وا هه‌بووه هه‌ر بۆ خۆشی ژماره‌یه‌ك لێ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگی كچ بێ كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئیتر قوڕبه‌سه‌ری ئه‌م كچه كه چه‌ند رۆژ ده‌بێت بناڵێنێ له‌ده‌ست نامه‌و نوكه‌ی ئه‌م كه‌سانه !!.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت گله‌یی خۆم ئاراسته‌ی كۆمپانیا به‌ڕێزه‌كانی هێڵی مۆبایل له كوردستان بكه‌م به تایبه‌تیش كۆڕه‌ك تلیكۆم و ئاسیاسێل كه ئه‌م دوو كۆمپانیایه دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی هێڵی مۆبایلن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ئه‌م دوو هێڵه به‌كار ده‌هێنن، كه كه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌دۆزنه‌وه؟؟، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت چاودێری كڕین و فرۆشتنی سیم كارت بكه‌ن له بازاڕه‌كان، یان هه‌وڵبده‌ن كه‌س نه‌توانێ به‌بێ به‌ناوكردنی سیم‌كارت به‌ناوی خۆیه‌وه هیچ كڕین و فرۆشتنێك ئه‌نجام بدات. وه ڕای خه‌ڵكیش بۆ ئه‌م دیارده‌یه چه‌ند جۆرێكه، خه‌ڵكانێك ئه‌و دیارده‌یه بۆ نارۆشنبیری ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه. هه‌ندێكی تر واهه‌ست ده‌كه‌ن كه نزمی نرخی سیم كارت وای كردووه ئه‌م جۆره دیاردانه په‌ره‌بستێنێ !! چونكه سیم كارتێك ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی (10) ده هه‌زار دینار بێت زۆر ئاسایی یه كه‌سانێك له‌م جۆره كارانه‌و كاری خراپتریشی پێ بكه‌ن، له‌لایه‌كی تر لای ئه‌و كه‌سه ئاسایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سكاڵاش له‌دژی هێڵهكهشی تۆمار بكرێ و ئه‌گه‌ر هێڵه‌كه‌ی له كاریش بخرێ له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه، چونكه ده‌چێت سیم كارتێكی تر ده‌كڕێت !!. باشه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ی بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره كاره ناشیرینانه به مۆبایل ده‌كه‌ن زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ژماره‌كانیان و كۆده‌كانیان حه‌فت سهدهكانه (700)، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه نرخی سیم كارتی كۆده به‌رزه‌كان ههرزارنتره له كۆده‌كانی خواره‌وه، زۆر كه‌م زانیومه ژماره‌یه‌كی كۆدی 445 یان كۆده نزیكه‌كانی پاش ئه‌و خه‌ڵك بێزار بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵك بكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له كۆده به‌رزه‌كان به‌دی ده‌كه‌ین !!، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی ئه‌م كۆدانه به‌رزتره له كۆده نوێكانی ئێستا، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هێلێكی نرخ به‌رزی مۆبایلی پێ بێ، زه‌حمه‌ته كارێكی وا بكات كه ببێته هۆی له‌كارخستنی هێڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه !!!.
له‌كۆتاییشدا به‌و گه‌نجانه‌ش ده‌ڵێم كه رۆژانه به‌و كارانه‌وه خه‌ریكن ئیتر به‌سه با واز له‌م كاره ناشیرینانه بهێنن، چونكه خه‌ڵك كێشه‌ی كه‌م نییه تا كێشه‌ی مۆبالیشی بێته سه‌ر !! با له‌جیاتی ئه‌م جۆره كارانه خۆیان به‌خوێندنه‌وه‌و خۆ رۆشنبیركردن خه‌ریك بكه‌ن باشتتره.
له‌لایان سایتی (رێگای کوردستان)
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|