داوای ڤان نیستێلڕۆی ده‌كات
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی SPORTـی كاتالۆنی ئه‌وا یانه‌ی ئیسپانیۆلی ئیسپانی ده‌یه‌وێت بۆندێك پێشكه‌ش به هێڕشبه‌ری یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی ڕۆد ڤان نیستێلڕۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بیگه‌ڕێنێته‌وه خوولی لالیگای ئیسپانی دوای ئه‌وه‌ی له یه‌ناییری ڕابردوو یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی جێهێشت و چووه بۆندسلیگا،ئیسپانیۆل دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی مام ناوه‌ند ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوو خۆی بگه‌ینێته خوولێكی ئه‌وروپی و ڕاهێنه‌ر ماوریسیۆ بۆچێتینۆ داوای نیستێلڕۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو به‌رگری له ڕه‌نگه‌كانی ئیسپانیۆل بكات،یاریزانی ته‌مه‌ن 33 ساڵان نه‌یتوانی له شه‌ش مانگی داهاتوو ئاستێكی سه‌رنج ڕاكێش پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێچ ئێس ڤی هامبۆرگ بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رچوونی هه‌یه له بۆندسلیگا له مانگی داهاتوو.
یاریگا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|