كارلۆس تیڤێزی ئه‌رجه‌نتینی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ئاسووده‌یی خۆی له‌یانه‌كه راگه‌یاندو ده‌نگۆی چوونی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌درۆخسته‌وه‌و بێئاگایی خۆشی له‌م رووه‌وه پیشاندا.
ماوه‌یه‌كه له‌ڕۆژنامه‌كاندا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه ئێستا ناكۆكی له‌نێوان تیڤێزو رۆبرتۆ مانسینی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یدایه، بۆیه تیڤێز هه‌وڵی رۆیشتنی له‌و یانه‌یه ده‌دات‌و به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا دیارترین وێستگه‌ی یاریزانی ناوبراو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێت، به‌ڵام تیڤێز بۆ رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی وتی:"ئه‌و كێشه‌یه بوونی نییه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ڕۆیشتنم ده‌كه‌ن، بێ بنه‌مان‌و پروپاگه‌نده‌ن، نه‌ك یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌ڵكو به‌نیازی رۆیشتن نیم بۆ هیچ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری جیهان، ئه‌و قسانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستم نابێت".
تیڤێز درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا وتیشی: "ئێستا ته‌ركیزم ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی مان سیتی-یه، ئامانجمان ئه‌وه‌یه یه‌كێك بین له‌و چوار تیپه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی كه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی داهاتوو به‌شدارده‌بن".
شایانی باسه به‌پێی بۆنده‌كه، تیڤێز تاساڵی (2014) له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی به‌رده‌وام ده‌بێت، تاكوئێستاش له‌م وه‌رزه‌دا له‌خولی ئینگلته‌را (23) گۆڵی تۆماركردووه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|