ڕۆژنامه‌ی ASی نزیک له یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێکی کت‌وپڕ و دڵخۆشکه‌ردا بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشکرایکرد خۆزێ مۆرینهۆ به فه‌رمی گواستراوه‌ته‌وه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید .. ڕۆژنامه‌ی AS له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی له ژێر ناونیشانی ” مۆرینهۆ بۆ مه‌درید زۆر به خێرایی ” هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه و ئاماژه‌شی به‌وه کردووه که دوای کۆتایی هاتنی یاری کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له نێوان ئه‌نته‌رمیلان و بایه‌رن میونخ له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به فه‌رمی هه‌واڵه‌که ئاشکراده‌کرێت . سه‌رۆکی یانه‌ی قه‌ڵای سپی فلۆرێنتینۆ پێرێز دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی ڕاهێنه‌ره پرتوگالیهکه کۆبۆته‌وه و گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتنی ته‌واو سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌که و موچه‌ی ساڵانه‌شی ١٤ ملیۆن پاوه‌نده
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|