هەولێر 5 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی)ـ ده‌رهێنه‌ری زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی (گه‌رده‌لول) ئاشکرای کرد که له 10 تا 15 ڕۆژی تر ده‌ست به وێنه‌گرتنی زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی “گه‌رده‌لول” ده‌کرێت .
زه‌نگه‌نه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 5 ئایار به (کوردمیلۆدی) گوت” به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول که له 60 ئه‌لقه پێکهاتووه، له 10 تا 15 ڕۆژی داهاتوو ده‌ست به وێنه‌گرتنی ده‌کرێت و هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنه‌وه‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م زه‌نگه‌نه وتی “زۆری ئه‌کته‌ره‌کان ئه‌کته‌ری نوێن، نزیکه‌ی سه‌دا 75 تا 80 ـی ئه‌کته‌ره‌کانی به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م به‌شدار نابنه‌وه، چونکه سیناریۆی ئه‌م به‌شه پێویستی به‌وان نیه.
زه‌نگه‌نه زیاتر گوتی” هه‌ندێ ئه‌کته‌ر لێدوان ده‌ده‌ن و دیمانه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن “ئێمه به‌شداری به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ناکه‌ین”، بۆیه لێره ڕونکردنه‌وه ده‌ده‌م، که ئه‌وان ده‌زانن سیناریۆی ئه‌م به‌شه ئه‌وانی تێدانیه، بۆیه وا ده‌ڵێن، ئه‌وان به گه‌رده‌لول ناسران بۆ ده‌بێ بڵێن ئێمه به‌شداری نابین ؟!
زه‌نگه‌نه زیاتر ئاماژه‌ی پێداو وتی” به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان وێنه ده‌گیرێ، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌کته‌ره‌و به دیالێکتی خۆی له نێو دراماکه قسه ده‌کات، دراماکه‌ش 60 ئهلقیهو ماوه‌ی 2 ساڵه کار له سیناریۆیه‌که‌ی ده‌که‌م، ئێستاش له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی دیاریکراو بۆ دراماکه وه‌ستاوین، له‌م هه‌فته‌یه په‌سه‌ند ده‌کرێت و ده‌ست به وێنه‌گرتنی ده‌که‌ین، ئێستاش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ر له له شاری هه‌ولێرم و چه‌ند ئه‌کته‌ر و هونه‌رمه‌ندێک هه‌ڵده‌بژێرم بۆ به‌شداریکردن له به‌شی سێیه‌م.
ههژێی گوتنێیه زنجیره درامای گه‌رده‌لول له که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات به‌شی یه‌که‌م و دوومی هاته پیشاندان، که هه‌ر به‌شی 25 زنجیره ئه‌ڵقه بوو، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هزری خه‌ڵکی کوردستان دروست کرد سه‌باره‌ت به زانینی ڕابردووی پڕ سه‌روه‌ری کوردستان، وا بڕیاره به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لولیش هه‌ر له کوردسات بێته پیشاندان .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|