په‌نجه‌نی ده‌ستت وه‌ك كلیلی سه‌ره‌كی نیشاندانی جوانی ده‌ژمێردرێن، ئه‌وه‌نده بزانه كه كاریگه‌رییان هیچی كه‌متر نییه له‌كاریگه‌ری پێست‌و روخسار‌و قژت له‌ده‌رخستنی جوانیدا، ده‌ستت زۆر به‌رووی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نت ده‌رده‌خات به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت هه‌ستی پێبكه‌یت، كه‌واته ده‌كه‌ویته هه‌ڵه‌وه گه‌ر فه‌رامۆشیان بكه‌یت. بۆیه هه‌میشه كچان‌و ژنانی زیره‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گرنگی بهدهستو په‌نجه‌كانیان ده‌ده‌ن، وه‌ك چۆن گرنگی ده‌ده‌ن بهپێستو رووخسار‌و قژیان، هه‌روه‌ها خۆی راده‌هێنێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه بهپاكیو ناسكی ده‌ربكه‌ون، وه‌ك شاره‌زایانی بواری جوانكاریش ده‌ڵێن دهستو په‌نجه‌ی تهندروستو جوان به‌شی هه‌ره سه‌ره‌كی جوانكاری پێكده‌هێنن. فه‌رامۆشكردنی ده‌ست په‌نجه ده‌بێته ورده ورده به‌ره‌و پیربوون‌و قڵیشان‌و لێبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌بات، كه ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێته یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی به‌زه‌حمه‌ت بۆت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ راگرتنی ئه‌و جوانییه‌ش پێویستت بهگرنگیپێدانی رۆژانه‌و هه‌فتانه هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی بهپاكراگرتنی نینۆكهكانو راهێنانی به‌رده‌وامه، ئه‌مانه چه‌ند رێنماییه‌كن كه سودی زۆریان هه‌یه بۆ ناسكی‌و نهرمو نیانی دهستو په‌نجه‌كانت. 1. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یه‌كجار زه‌یتی زه‌یتوون بده لهدهستو پهنجهتو پێش خه‌وتن كه‌پسولێك بخۆ له‌و جۆره‌ی ڤیتامین Hی تێدایه، ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی ناسككردنی په‌نجه‌كان‌و به‌هێزكردنی نینۆكه‌كانت كه به‌ئاسانی قڵش نهبهنو لێ نه‌بنه‌وه. 2. هه‌وڵبده هه‌موو شه‌وێك یه‌ك په‌رداخ شیری گه‌رم بخۆیته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ناسككردنی پێستی ده‌ستت گرنگی هه‌یه، هه‌مان كات ئارامی دهبهخشێتو بهمێشكتو واده‌كات بهخێراییو به‌بێ گرفت خه‌وت لێبكه‌وێت. 3. ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته دهستو په‌نجه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌و ته‌ندروستت هه‌بێت، هه‌موو به‌یانییه‌ك بڕێك ئاوی لیمۆ كه تێكه‌ڵ كرابێت له‌گه‌ڵ بڕێك زه‌یتی زه‌یتوون بده لهدهستو په‌نجه‌ت، ده‌توانیت له‌رێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی ئاوی یه‌ك لیمۆ له‌گه‌ڵ سێ گهوچكی بچووك له‌زه‌یتی زه‌یتوون گیراوه‌یه‌ك پێك بهێنیت‌و هه‌موو به‌یانییه‌ك بیده‌یت لهدهستو قاچت. 4. رۆژانه چه‌نده توانیت دهستو په‌نجه‌كانت بهمهرههمی نه‌رمكردن بشێله‌و راهێنانیان پێبكه، دوای هه‌ر شێلانێكیش بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌ستت مه‌خه‌ره هیچ ئاوێكهوهو با ته‌ڕ نه‌بن. 5. ئه‌و خواردن‌و خواردنه‌وانه بخۆ كه رێژه‌یه‌كی باش كالیسیۆمیان تێدایه، وه‌ك شیر‌و ماسی كه هه‌ردووكیان ته‌واو سودمه‌ندن. 6. له‌هه‌موو ئیش‌و كارێكی ناوماڵدا ده‌ستكێش به‌كاربهێنه‌و تا ده‌توانیت مه‌هێڵه دهستو په‌نجه‌كانت ته‌ڕ ببن، ته‌نها له‌حاڵه‌تی خۆشتندا نه‌بێت. 7. دوای لهتكردنو ئاماده‌كردنی هه‌ر میوه‌یه‌ك ته‌نها ده‌سته‌كانت به‌ئاوی سارد بشۆو سابوون به‌كارمه‌هێنه، چونكه ئاوی ئه‌و میوانه به‌سوودن بۆ دهستو په‌نجه‌ت. 8. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چرچ‌و لۆچی زۆر له‌ده‌ستیاندا هه‌یه باشتره رۆژانه دووجار فازلین به‌كاربهێنن. 9. ئه‌گه‌ر له‌و جۆرانه‌ی كه نینۆكی په‌نجه‌كانت ناسكنو زوو ده‌شكێن، باشتره رۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك په‌نجه‌كانت بخه‌یته ناو بڕێك شیره‌وه. 10. ئه‌گه‌ر ورده ئازار له‌سه‌ری په‌نجه‌كانتدا هه‌بوو، ئه‌وا هه‌وڵبده كه‌متر په‌نجه‌ت به‌ر ته‌نه ره‌قه‌كان بكه‌وێت، بۆ نموونه كاتێك ده‌ته‌وێت ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆن لێبده‌یت، ئه‌وا له‌جیاتی په‌نجه‌كانت قه‌ڵه‌مێك به‌كاربهێنه بۆ داگرتنی ژماره‌كان، هه‌ر له‌رێی ئه‌مه‌شه‌وه نینۆكه‌كانت له‌مه‌ترسی شكان دهپارێزیتو ئه‌گه‌ر ره‌نگ كرابن ره‌نگه‌كه‌یان زۆرتر ده‌مێنێته‌وه. 11. هه‌ر جارێك كه بۆیه‌ی نینۆكه‌كانت لێكرده‌وه هه‌وڵبده دوو رۆژ دوای ئه‌وه بۆیه‌یان نه‌كه‌یته‌وه تا به‌باشی هه‌وایان بهربكهوێتهوه. 12. زه‌یتی داری چا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ قڵیشان‌و لێبوونه‌وه‌ی پێستی دهستو په‌نجه‌كانت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|