لافی ته‌مه‌ن شه‌ست و دوو ساڵ كه بۆماوه‌ی سی و سێ ساڵه ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و سێ منداڵه‌ی كه به‌خۆشه‌ویستی و جوانترین شێوه په‌روه‌رده‌ی كردون منداڵی ئه‌و نییه، به‌ڵكو ئه‌و ناتوانێت منداڵی ببێت، وه‌ك خۆی دهیگێرِێتهوه، " كاتێك ته‌مه‌نم بیست و حه‌وت ساڵ بوو نهشتهرگهرییهكم ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتو نه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشك دڵنیای كردمه‌وه كه باری ته‌ندروستیم باشه و له‌داهاتودا روبهرِوی هیچ كێشه‌یه‌ك نابمه‌وه ".
"دوای دوو ساڵ خێزانم پێكهوهناو بوینه خاوه‌نی سێ منداڵ و ژیانی خێزانی زۆر چه‌سپ و بوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم زۆر به‌تین بوو.
پاش سی و سێ ساڵ له‌ژیانی هاوسه‌رگیریی هه‌ستم به‌ئازارێكی زۆر كرد و سه‌ردانی پزیشكم كرد، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت نه‌زۆكم و توانای خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌م نییه ".
نكۆڵی لهخیانهتهكهی كرد
" زۆر هه‌ستم به‌بێزاری كرد و ده‌ستبه‌جێ گهرِامهوه بۆماڵ "، ناوبراو درێژه بهگێرِانهوهكهی ده‌دات " بینیم منداڵه‌كان له‌ماڵه‌وه‌ن، خۆم ماندوو پێشاند و چومه ژووری نوستن، پاش كه‌مێك هاوسه‌ره‌كه‌م به‌شوێنمدا هات، منیش كه به‌ته‌واوه‌تی تورِهبوم، خۆم پێنهگیر و لێم‌پرسی، كێ باوكی منداڵه‌كانته؟
له‌وه‌ڵامدا، ئه‌وه پرسیاری بۆچییه تۆی باوكیانی.
*درۆده‌كه‌یت، تۆ خیانه‌تت له‌من و منداڵه‌كانیشت كردوه، من ناتوانم منداڵ بهێنم .
" كاتێك ئه‌مه‌ی له‌من بیست به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكرد و ده‌ستی به‌جنێودان كرد، بووبهشهرِمان و ده‌نگمان به‌رزبوه‌وه، منداڵه‌كان خۆیان كرد به‌ژووردا، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ده‌نگی به‌رز و هات و هاوار له‌ئێمه ببیستن "
" دایكیان به‌ده‌نگی به‌رز هاواری لێ‌كردن، چ باوكێك به‌منداڵه‌كانی ده‌ڵێت ئێوه منداڵی من نین، ژنه‌كه‌ی بهداوێنپیسی تۆمه‌تبارده‌كات، گوایه من ئێوه‌م به‌حه‌رامی هێناوه ".
"كورِه گه‌وره‌كه‌م كه ته‌مه‌نی سی و دوو ساڵه، لێم نزیكبوه‌وه و لێی پرسیم چی بووه؟ منیش ئه‌وانه‌ی رویدابوو هه‌مویم وه‌ك خۆی بۆگێرِایهوه و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیشم پێشاند و له‌وكاته‌دا فرمێسكه‌كانم ده‌هاته خواره‌وه ".
لافی كه ئێستا پاش ئه‌و ته‌مه‌نه خۆی به‌گێل و گه‌وج ده‌زانێت، بهتورِهیی و حه‌سره‌ته‌وه به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ته‌واوده‌كات، " دوای مشتومرِێكی زۆر هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی په‌نج و پێنج ساڵه دانی به‌وه‌دا ناوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورِه خاڵیدا هه‌بووه، پاش ئێمه به‌سێ ساڵ ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ناوه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا زۆر باش بوو، زوو سه‌ردانی ده‌كردین. "
ئاكام لافی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوه‌وه و منداڵه‌كانیش نكوڵییان له‌دایكیان كردوه، هه‌واڵی روداوهكهیش ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ده‌یزانن.
هه‌وال نیوس
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|