دوێنێ هانده‌رانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای ئۆڵدترافۆڕد خۆپیشاندانێکیان سازکرد و به بۆمبی دوکه‌ڵدار هێرشیانکرده سه‌ر پۆلیس و ئه‌ندامانی یانه‌که دژی بنه‌ماڵه‌ی گلازه‌ری خاوه‌نی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌کان .. نزیکه‌ی ٣٠٠ که‌س به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه کردبوو که پێش ئه‌نجامدانی یاری ستۆک ستی بوو به هوتاتف کێشان دژی بنه‌ماڵه‌که
گلازه‌رس پێش پێنج ساڵ هه‌ستا به کڕینی گه‌وره‌ترین یانه‌ی خولی ئینگلیزی به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ توڕه‌یی هانده‌ران زیادی کرد به‌هۆی زیادبوونی قه‌یرانی دارایی بنه‌ماڵه‌که و زیادبوونی قه‌رزه‌کانیان که ئێستا گه‌یشتۆته ٧٠٠ ملیۆن پاوه‌ند و تێوه‌گلانی ئه‌و قه‌رزانه‌ش له یانه‌که.
زۆرێک له هانده‌رانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له ماوه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ له یاریه‌کانی یانه‌که به درێسی سه‌وز و ئاڵتونی ئاماده‌ی یاریه‌کان ده‌بوون که ئه‌مه‌ش درێسی یانه‌ی نیوتن هێث ه که له ساڵی١٨٧٨ دامه‌زرا و دواتر ناوه‌که‌ی گۆڕدرا بۆ مانچسته‌ر یونایتد
yariga
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|