| موضوع: وه‌سوه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن الجمعة 12 مارس 2010, 2:43 am | |
| کابرایه‌ک له دڵی خۆ‌یا ئه‌ڵێ؛ یه‌ک دوو ڕۆژی تر هه‌ڵبژاردنه، یان ده‌نگ ئه‌یه‌م، یان ناییه‌م.. ئه‌گه‌ر ده‌نگم نه‌یا، ئه‌وا هیچ، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشمدا ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان ده‌نگ ئه‌یه‌م به ورگه‌که یان ده‌نگ ئه‌ده‌م به گرده‌که.. ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌م به ورگه‌که، ئه‌وا فت، وه ئه‌گه‌ر ده‌نگیش بده‌م به گرده‌که ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان ژیانم ئه‌گۆڕێ یان ناگۆڕێ.. ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕا ئه‌وا به گونمه‌وه و ئه‌گه‌ر گۆڕاش ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان به‌ره‌و باشتر ئه‌ڕوات یان به‌ره‌و خراپتر.. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و باشتر چوو، ئه‌وا نور عه‌لا نور و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خراپتریش ڕۆشت ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێره سه‌رم ئه‌چێته قه‌بری ئاژدامه‌وه، یان به‌ره‌و خاریج مل ئه‌نێم.. ئه‌گه‌ر سه‌رم چووه قه‌بری ئاژدامه‌وه ئه‌وا هیچ و ئه‌گه‌ر بشچم بۆ خاریج ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان ئه‌گه‌م یان ناگه‌م.. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌شتم ئه‌وا ئێوه خۆش و ئه‌گه‌ر گه‌شتیشم ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان لجوئم ئه‌یه‌نێ، یان ڕه‌فزمئه‌که‌ن.. ئه‌گه‌ر لجوئیان دامێ، ئه‌وا خوا نه‌یبڕێ و ئه‌گه‌ر ڕه‌فزیشم وه‌رگرت، ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان له که‌مپا دائه‌ڕزێم، یان ئه‌منێرنه‌وه.. ئه‌گه‌ر له که‌مپا داڕزام، ئه‌وا به گونی جه‌ماعه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ناردیشیانمه‌وه ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان شێت ئه‌بم، یان سه‌ر له‌نوێ ژیانم ده‌ست پێئه‌که‌مه‌وه.. ئه‌گه‌ر شێت بووم، تووخوا پێم ڕامه‌بوێرن و ئه‌گه‌ر له سفریشه‌وه ده‌ستم پێکرده‌وه ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه؛ یان ئه‌چم بۆ ئینتیخابات، یان ناچم.... |
|
| موضوع: رد: وه‌سوه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن الجمعة 12 مارس 2010, 4:45 am | |
| |
|
| موضوع: رد: وه‌سوه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن الجمعة 12 مارس 2010, 5:01 am | |
| سه رجاوم برا جيان سوباس بو توش حه ياتم |
|