هه‌نگاونان به‌ره‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوچه‌رخ ناونیشانی ئه‌و سیمیناره بوو كه ئه‌مڕۆ 28/1 به چاودێری وه‌زیری په‌روه‌رده‌و به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی یونسێف و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و سیمیناره تایبه‌ت بوو به‌ڕاهێنانی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌كانی به‌شی خۆیندنی كوردی كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا .
موزه‌فه‌ر حه‌مید زه‌ینه‌ڵ لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م سیمینارانه هه‌نگاوێكن بۆ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و به‌هۆی كێشه‌كانی ناوكۆمه‌ڵگاوه له خوێندن دابڕاون.
وتیشی: له‌م سیمیناره‌دا زۆر بابه‌تی گرنگ باسكران له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌و زیاتر گرنگیپێدانیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
باسی له‌وه‌شكرد دوابه‌دوای سیمیناره‌كه رێكخراوی یونسێف و به‌شی سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راده‌ی سودمه‌ندبوونی مامۆستایانی به‌شداربووی ئه‌و سیمیناره ده‌كه‌ن.