مامۆستایه‌کی بانه‌یی ده‌ستدرێژی کردووه‌ته سه‌ر 8 قوتابی كوڕ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ک ده‌ستدرێژی کرده سه‌ر 8 له قوتابیانی پۆله‌كه‌ی له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له گوندی ره‌زاوی سه‌ر بهسهوڵاوای مه‌ریوانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، خه‌ڵکی ئه‌و گونده به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی په‌روه‌ده و راهێنانی سه‌وڵاوا کۆبوونه‌وه و داوای سزادانی ئه‌و مامۆستایه‌یان کرد.
عهبدووڵلاهی به‌رپرسی به‌شی لێکۆڵێنه‌وه‌ی ناوه‌ندی راهێنانی و په‌روه‌ده‌ی پارێزگای سنه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه به(رووداونێت)ی راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده خه‌ڵک باسی شتی له‌و بابه‌ته ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه به‌نووسراوه هیچ شتێکی ره‌سمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه له‌و ناوه‌نده که نه‌یه‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێ گوتى "ئه‌و رووداوه راسته و لێکۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".
ماوه‌یه‌كه له ئێران ئه‌و جۆره دیاردانه روو له‌زیادبوونن، به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران ساڵانه ژماره‌یه‌ک قوتابی و منداڵ ده‌بنه قوربانی ئه‌و دیارده