گومان یاخوود دڵپیسی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه و تایبه‌ت نییه به ته‌نها لایه‌نێك یان سه‌رده‌مێك
له‌سه‌رده‌مه دیاریكراوه‌كان، واتا له هه‌موو چاخه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا له نێو هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و ڕه‌گه‌زه جیاجیاكان كه‌م تا زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ناو خه‌ڵكی جۆربه‌جۆر له ڕووی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌بووه. له زانستی سایكۆلۆژیدا ئه‌م دوو دیارده‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئه‌رێنی سه‌یرناكرێت، بۆیه‌ش تاوه‌كو ئیستا لیكۆلینه‌وه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ره و زۆربه‌ی ئه‌نجامی ئه‌م لیكۆلینه‌وانه‌ش واده‌رده‌خات كه ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری ده‌ره‌كی و خوودی ناخی كه‌سه‌كه‌وه‌یه ئه‌ویش له رووی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی بۆ ده‌وروبه‌ر. له هه‌مبه‌ر ئه‌مه‌ش تێڕوانین و كاریگه‌ریی و ژیانی نێو كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كان بۆته بابه‌تێكی زیندووی ئه‌م پرسه و له‌رێگه‌یه‌وه كۆمه‌لیك گرفتی ئالۆزی به‌دوای خۆیدا راكێشاوه. ئه‌وه ئاشكرایه كه له هه‌موو كۆمه‌ڵگا خێڵه‌كی و پیاوسالارییه‌كاندا تاك خاوه‌نی هیچ ئازادیه‌كی خودی نییه و تاكێكه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ژی و به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كات كه وجودییه‌ت و هه‌بوونی ئه‌و له‌ژێر پرسیاردایه، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش به چه‌ندان شێوازی جۆراوجۆر كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی تاكه‌كان هه‌یه و ده‌یكه‌نه‌وه به به‌شێك له خواست و ویسته‌كانی گشت، ئا به‌م شێوه‌یه‌ش تاك له بۆته‌ی گشتیدا ون ده‌بێت و ده‌بێته جێبه‌جێكاری خواسته‌كانی، كه ئه‌م به گشتی بوونه وایكردووه به ناچاری له ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی خۆی بژی و هه‌موو ئه‌و رێنماییانه جێبه‌جێ بكات، كه كۆمه‌ڵگا بۆی دیاریكردووه، به‌م كاره‌ش مافی تاكایه‌تی نامێنی و كێشه و ناكۆكییه ده‌روونی و خێزانیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی خێزان، له كۆمه‌ڵگای گشتگیردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما پیاوسالاریه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی كۆیلایه‌تی دامه‌زراوه و لادانیشی ده‌بێته هۆی كاره‌سات و لێكه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی. پیاو له‌و جۆره كۆماڵگایانه‌دا، پیاوێكه دڵڕه‌ق و دڵپیس و به‌رده‌وام به‌گومانه‌وه له ئافره‌ت ده‌ڕوانێت و پێیوایه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی چووه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ داوێنپیسی ده‌كات، یاخود هاوڕێیه‌كی كوڕی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌ستی تێكه‌ڵكردووه و خیانه‌تی كردووه، كه ئه‌م سایكۆلۆژیه‌ته بنه‌مای خۆی هه‌یه و ناكرێ بڵێین مرۆڤ هه‌ر له له‌دایكبوونییه‌وه هه‌ڵگری ئه‌م سایكۆلۆژیه‌ته بووه، به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵگا و كه‌لتوور و په‌روه‌رده و خێڵه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته جێگیر ده‌كات. ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش به‌دڵنیایی دڵپیسی ده‌بێت به یه‌كێك له گرنگترین كێشه ده‌روونیه‌كانی پیاو و به‌رده‌وام به‌و چاوه‌وه له ژنان ده‌ڕوانی، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی چاودێریكردن و توندكردنه‌وه‌ی زنجیری كۆیلایه‌تی ملی ژنان دایه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ناخی ئاسووده بكات. هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌ش ئافره‌تی دڵپیسیش هه‌یه و زۆر جار له شێواندنی و رۆخاندنی شیرازه‌یی رۆڵێكی نه‌رێنی خانه‌واده‌كه‌ی رۆلێكی نه‌رێنی ده‌گێرێت. لێره‌وه ده‌زانین كه گومان سه‌رچاوه و هه‌وێنی درووست بوونی دڵپیسییه كاتێك لایه‌نی به‌رامبه‌ر گومانی لا درووست ده‌بێت ئه‌وا بێشك دڵپیسی ده‌كات، هه‌رچه‌نده هه‌ندیك مرۆڤ له‌گه‌ل سرووشتی درووست بوونیه‌وه دڵ پیسه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كاریگه‌رییه‌كانی نیو كۆمه‌لگاكه‌ی نیه و بگره هه‌ندیك جار شیوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی وای لێ ده‌كات گومان له خوودی خۆشی بكات. ئه‌م گرفته‌ش به‌ریژه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر ئه‌وپه‌یوه‌ندییه هاوبه‌شانه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هه‌یه و ده‌رئه‌نجام زۆر جار به‌تراژیدیای دڵته‌زێنی وه‌ك كوشتن و درووست بوونی دووبه‌ره‌كی نیوان دوو خانه‌واده و چه‌ندین گرفتی هاوشێوه‌ی دیكه كۆتایی دێت. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك له‌نیوان كۆمه‌لگه پیشكه‌وتووه‌كان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا بكه‌ین ئه‌وا جیاوازییه‌كی به‌رفراوان به‌دی ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده لای كۆمه‌لگه پیشكه‌وتووه‌كانیش گومان و دلپیسی هه‌یه به‌لام وه‌ك هه‌لسووكه‌وتی نیو كۆمه‌لگه رۆژهه‌لاتییه‌كان ره‌فتارو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان نییه، به‌و راده‌یه‌ی كه وا له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر بكریت سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه ره‌هاكانی لی زه‌وت بكریت. كه‌واته ده‌توانین بڵێین به درێژایی ژیان، كرده‌وه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی منداڵی و ته‌رزی گه‌وره‌كردنی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی كه‌سێتی ئه‌و له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌وه. له هه‌مان كاتدا هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك نین و هه‌روه‌ها له یه‌ك ئاستی مه‌عریفی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیش دا نین. ئه‌مه‌ش ده‌رده‌خات كه خاسیه‌تی وه‌ك یه‌ك نه‌بوونمان له‌وه دایه كه ئه‌گه‌ر تێروانینه جیاوازه‌كان نه‌بوونایه ئه‌وا گوزه‌راندنی ژیان له سه‌ر یه‌ك قسه و باوه‌ڕ زۆر بێ مانا ده‌بوو. لێ زوَر گرنگه مرۆڤ هه‌ست به تێروانینی جیاواز بكات به تایبه‌تی هاوسه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه تێروانینه نه‌بێته هۆی گۆمان و دڵپیسی.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|