منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 باسێکی سه‌رسام !

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 17007
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: باسێکی سه‌رسام !   الخميس 17 ديسمبر 2009, 4:58 pm

باسێکی سه‌رسام !
کابرایه‌کی عابدی له‌خواترس دانیشتبو نوێژی ده‌کرد و که‌ته‌واوبوو دانیشتبو ده‌گریاو شێتێك به‌وێدا ڕه‌تبو گوێی لێگرد که‌ ده‌گرێت و له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه‌و ده‌یوت :
خوایه‌ ،نه‌مکه‌یته‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و نه‌مسوتێنیت !
خوایه‌ به‌ئاگری دۆزه‌خ سزام نه‌ده‌یت !
یارحمان ویارحیم ڕه‌حمم پێبکه‌یت !
خوایه‌ پێستم ناسکه‌ به‌رگه‌ی ئاگر ناگرم نه‌مسوتێنیت!
خوایه‌ ئێسکم ناسکه‌و نه‌رمه‌ به‌رگه‌ی ئه‌وئاگره‌ ناگرم ومن لاوازم !
خوایه‌ ئاگری دۆزه‌خ سه‌خته‌و من به‌رگه‌ی ناگرم !
خوایه‌ ڕحمم پێبکه‌یت خۆت رحیمی !
عابدکه‌ ده‌گریاو ده‌پاڕایه‌وه شێته‌که‌ ده‌ستی کرد به‌پێکه‌نین !!!
شێته‌که‌ ووتی : به‌قسه‌کانت پێده‌که‌نم جێی پێکه‌نینه‌ !
ئه‌وه‌چی ئه‌ڵێیت له‌ئاگر ئه‌ترسیت ؟
عابده‌که‌ ووتی : ئه‌ی تۆ له‌ئاگری دۆزه‌خ ناترسیت ؟
شێته‌که‌ ووتی : نه‌خێر ، نه‌خێر ناترسم له‌ئاگربۆچی بترسم ؟
ئه‌وجا عابده‌که‌ ده‌ستی کرده‌ پێکه‌نین ووتی : به‌ڵێ تۆ ناترسیت تۆ شێت !
شێته‌که‌ ووتی : ئه‌ی تۆ چۆن ده‌ترسیت له‌ئاگرو خوایه‌کت هه‌یه‌ که‌ به‌ به‌زه‌یو به‌سۆزه‌ بۆ به‌نده‌کانی ، که‌ ڕه‌حمه‌که‌ی هه‌موو شتێكی گردۆته‌وه‌ { وسعی رحمتي کل شيء} .
عابده‌که‌ ووتی : به‌ڵێ ڕاسته‌ ، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده‌ گوناحم هه‌یه‌و ئه‌وه‌نده‌ تاوانبارم ئه‌گه‌ر به‌ دادوه‌ری خۆیم له‌گه‌ڵ بکات ئه‌وا شایسته‌ی ئاگرم ، منیش بۆیه‌ ده‌گریم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ فه‌زڵو رحمی خۆیم له‌گه‌ڵدا بکات و به‌ئاگر نه‌مسوتێنێت !
جارجارکیتر شێته‌که‌ ده‌ستی کرده‌ پێکه‌نین وزۆر به‌ده‌نگێکی به‌رزتره‌وه‌ له‌پێشتر !
عابده‌که‌ بێتاقه‌ت بوو ئه‌وه‌ به‌چی پێده‌که‌نیت ؟
شێته‌که‌ ووتی :ئه‌ی عابد تۆ خوایه‌کت هه‌یه‌ که‌ دادوه‌ره‌ زوڵم له‌که‌س ناکات و تۆ له‌دادوه‌رێکه‌ی ده‌ترسیت ؟
خوایه‌کت هه‌یه‌ لێبورده‌و تۆبه‌ وه‌رگره‌ له‌ ئاگره‌که‌ی ده‌ترسیت ؟
عابده‌که‌ ووتی : تۆ له‌ خوا ناترسیت شێتی ماڵوێران ؟
شێته‌که‌ ووتی : به‌ڵێ من له‌خوا ده‌ترسم ، به‌ڵام ترسه‌که‌م له‌ ئاگره‌که‌ی نی یه‌ ئاگره‌که‌ی تۆی ترساندوه‌ ؟
عابده‌که‌ سه‌رسام مایه‌وه‌و وورتی : ئه‌گه‌ر له‌ ئاگره‌که‌ی نه‌ترسیت له‌ چی ده‌ترسیت ؟
شێته‌که‌ ووتی : من له‌وه‌ده‌ترسم که‌ ڕووبه‌ڕووی خوا بوه‌ستم وپرسیارم لێبکات ! وبڵێت : ئه‌ی به‌نده‌که‌م بۆ بێگوێیمت کرد وسنوره‌کانمت شکاند ؟
ڵیم ئه‌پرسێته‌وه‌ له‌وه‌ ده‌ترسم !
ئه‌گه‌ر من شایسته‌ی ئاگربم ئه‌وا پێم خۆشه‌ و ته‌مه‌نایی ئه‌وه‌ ده‌که‌م بمکاته‌ ئاگره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ لێم بپرسێته‌وه‌ !
من ناتوانم ته‌ماشای خوا بکه‌م به‌ چاوشۆڕیی یه‌وه‌و سزام له‌ ئاگردا خۆشتره‌ له‌وه‌ی که‌ نه‌توانم جوابی خوا بده‌مه‌وه‌ به‌ڕاستی یان به‌ڵگه‌یه‌کم پێ نه‌بێت !
ئه‌گه‌ر کردنی من بۆ ئاگر خۆشه‌ویسته‌که‌م ڕازی ده‌کات ئه‌وا پێم خۆشه‌ خوا لێم ڕازی بێت وبسوتێم !
عابده‌که‌ زۆر سه‌رسامبو له‌قسه‌ جوانه‌کانی شێته‌که‌ و هه‌ر بیری لێده‌کرده‌وه‌ !
شێته‌که‌ ووتی : ئه‌ی عابد من ن‌ێنیه‌کت لا ئه‌درکێنم به‌ڵام به‌که‌س مه‌ڵێ !
عابده‌که‌ ووتی : ئه‌ونهێنی یه‌ چی یه‌ بیڵێ !
ئه‌ی عابد خوای تاکو ته‌نها نامخاته‌ ناوئاگره‌وه‌ !
عابده‌که‌ ووتی : چۆن ناتخاته‌ ناوئاگره‌وه‌ ؟ بۆچی ؟
شێته‌که‌ ووتی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به‌ندایه‌تیم بۆی کردوه‌ به‌ خۆشه‌ویستیو به‌ دڵ بڕله‌ چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنه‌وه‌م بۆلای خوا !
به‌ڵام تۆ ده‌یپه‌رستیت ، له‌ترسی ئاگرو سزاکه‌ی و ته‌ماح وبه‌هیوای به‌هه‌شته‌که‌ی !
گومانی من به‌ خوا باشتره‌ له‌گومانه‌که‌ی تۆ ! هیواو ئومێدو ئاواتی من بۆلای خوا له‌ هیواو ئومێدو ئاواتی تۆ باشتره‌ بۆ لای خوا !
ئه‌ی عابد ئه‌وه‌ی که‌ به‌ته‌مایی نیت زیاتر به‌ ئومێدبه‌ بۆی له‌وه‌ی که‌ به‌ته‌مایت !
ته‌ماشابکه‌ موسا پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌رچو بۆئه‌وه‌ی که‌ بتوانێت ئاگر بۆ ماڵوخێزانه‌که‌ی بهێنێته‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی گه‌ڕایه‌وه‌ !

منیش ده‌رچوم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ جوانی خوای خۆم ببینم به‌ شێتی گه‌ڕامه‌وه !
‌شێته‌که‌ ڕۆیشتو هه‌ر پێده‌که‌نی وعابده‌که‌ش هه‌ر ده‌گریا !
عابده‌که‌ ئه‌ی ووت : باوه‌ڕناکه‌م که‌ ئه‌وه‌ شێت بێت ، ئه‌وه‌ ژیرترین ژیره‌و عاقڵه‌ وبه‌ڕاستی من شێتم و ووته‌کانی ده‌نوسمه‌وه‌ به‌ فرمێسکی چاوم !

ئه‌وه‌ی خوا لێ وون بوبێت چی دۆزیوه‌ته‌وه‌ ؟ ئه‌وه‌شی خوای دۆزیبێته‌وه‌ چی وون ده‌کات ؟
ئه‌وه‌ی گومانی به‌خوا باشبێت خوای تاکو ته‌نهاش له‌ جێی گومانی ئه‌ودا ده‌بێت !
ئه‌وه‌ی ڕوو له‌خوا بکات خوایش ڕووی له‌ ده‌بێت !
ئه‌وه‌شی پشت له‌خوا بکات خوای گه‌وره‌ش پشتی تێده‌کات وبه‌هانایه‌وه‌ نایات بێاکه‌ لێی !
داواشمان له‌خوای تاکو ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌کرده‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ نه‌کات وبه‌ڕه‌حمی خۆیمان له‌گه‌ڵدا بلکات !
خوای گه‌وره‌ له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا لێمان نه‌پرسیته‌وه‌و لێمان ببوریت .
خوای گه‌وره‌ رحمت ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا زیاده‌و له‌ رحمی خۆت بێبه‌شمان نه‌که‌یت و رحمی خۆتمان به‌سه‌ردا بپرژێنیت و له‌رحمی خۆتدا دامان پۆشیت !
یارب اللهم آمین .
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
Rasti
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 1769
نقاط : 38726
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 29

مُساهمةموضوع: رد: باسێکی سه‌رسام !   الثلاثاء 22 ديسمبر 2009, 5:56 am

سوباس
توقيــع العضو Rasti
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

باسێکی سه‌رسام !

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: