لێکۆلینه‌وه ئه‌روپییه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخست که ئامێری MP3 وIPod کاریگه‌ری زۆر خراپیان هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌ستی گوێچکه‌ی به‌کارهێنه‌ر به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤه‌که به شیوه‌ییه‌ک گوێی لێبگرێت که ده‌نگێکی به‌رزی هه‌بێت ، هه‌روه‌ها لێکۆلینه‌وه‌که باسی له‌وه کرد که له ولاته‌کانی ئه‌روپا به ملیۆنان مرۆڤ ئه‌م جۆره ئامێره به‌کاردێنن و ئه‌گه‌ری توش بوونیان لیده‌کرێت بۆ توش بوونی به نه‌خۆشی گوێچکه‌و به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام به شیوه‌ییه‌کی به‌رز ده‌نگی ئه‌م ئامێرانه به‌کاردێنن ، بۆ ماوه‌ییه‌کی زۆر ،دکتۆره روبين پسپۆر له نه‌خۆشیه‌کانی گوێچکه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌ریتانیا باسی له‌وه کرد که زیاتر گه‌نجان توشی نه‌خۆشی باری ناته‌ندروستی گێچکه‌کان ده‌بن ئه‌مه‌ش به هۆی گوێ گرتنیانه بۆ ماوییه‌کی به‌رده‌وام و زۆره به به‌کارهێنانی MP3 وIPod بۆیه هۆژداریان دا به‌وه‌ی که نابێت ده‌نگی به‌رز به‌کاربهێنن له کاتی گوێ گرتندا بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌بن به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان که رۆژانه به‌رده‌وام له کاره‌کانیان گوێ له‌م ئامێرانه ده‌گرن .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|