له‌ناو شاردا پیاوێكی فه‌قیرۆكه هه‌بوو كه هه‌موو رۆژێ له‌ناو بازاڕدا پیاسه‌ی ده‌كردو به هۆی بێزاربوون‌و جله دڕاوه‌كانییه‌وه ده‌بووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی خه‌ڵك. زۆربه‌ی خه‌ڵك به كه‌سێكی كه‌م عه‌قڵ‌و غه‌بی ناویان ده‌بردو به چه‌ندین شێوه ئازاریان ده‌دا. یه‌كێك له‌كات به‌سه‌ر برده‌نه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه بوو كه دوو پاره‌ی كانزایی كه یه‌كیان كه‌م نرخ‌و یه‌كیان به‌نرخ بوو، ده‌یانخسته ناو ده‌ستییه‌وه‌و دوایان لێده‌كرد، یه‌كیان بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت.
پیاوه هه‌ژاره‌كه هه‌میشه پاره كه‌منرخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژاردو گه‌نجه‌كانیش به‌و شێوه‌یه گاڵته‌یان پێده‌كردو پێی پێده‌كه‌نین. هه‌موو به یه‌كتریان ده‌وت، سه‌یره چه‌ند بێ عه‌قڵه، ئه‌وه چه‌ند ساڵه ئێمه ئه‌و كاره دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستاش فێرنه‌بووه كامیان باشتره‌و ده‌بێ كامیان هه‌ڵبژێرێت. پیاوه هه‌ژاره‌كه وه‌ك ئه‌وه له‌و قسانه تێناگات به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاری خۆی‌و هه‌موو جارێك پاره كه‌م نرخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژارد.
رۆژێك پیرێژنێكی میهره‌بان كه له بازاڕ بوو، چاوی پێیان كه‌وت، دوای رۆیشتی گه‌نجه‌كان چو‌وه لای‌و وتی: ماڵویڕان، بۆ هه‌میشه پاره كه‌م نرخه‌كه هه‌ڵده‌بژێری، بۆ هیچكات ئه‌و پاره به‌نرخه بۆ خۆت هه‌ڵناگری؟ بیكه به عاده‌ت ئه‌وه‌ی خۆت ده‌ته‌وێت وازی لێبێنه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان هه‌ڵگره.
هه‌ر چه‌نده پیره‌ژنه‌كه پێی وانه‌بوو ئه‌و پیاوه هه‌ژاره وڵامی بداته‌وه، به‌ڵام پیاوه كه بزه‌یه‌كی كرد‌و وتی: به‌ڵێ ده‌زانم، ئه‌گه‌ر تاقه یه‌كجار پاره به‌نرخه‌كه هه‌ڵبژێرم، ئه‌وكات ئیتر هیچكات ئه‌و كایه‌یه‌م له‌گه‌ڵ ناكه‌نه‌وه‌و من بۆ هه‌میشه پاره‌كه‌مه‌كه‌شم له‌ده‌ستده‌چێت. كاتێك كه‌سێك خۆی عاقڵتر له هه‌مووان بزانێت له راستیدا نه‌زانی خۆی سه‌ڵماندووه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|