دایكی سێ منداڵ له‌لایه‌ن كوڕه خه‌زووره‌كانی سه‌رده‌بڕدرێ و زێڕه‌كه‌ی ده‌به‌ن.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی (گرده‌جال)ی سه‌ر به ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی قه‌زای رانیه، دوو كوڕه خه‌زووری ئافره‌تێك به‌نێوی (تریفه محه‌ممه‌دعه‌لی فه‌تاح) شه‌و ده‌بێنه میوانی ماڵی براكه‌یان، كاژێر 5ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 8/12/2009 سه‌ری تریفه ده‌بڕن و بڕی 100 مسقال زێڕ كه هه‌یه‌تی ده‌به‌ن .
مێردی تریفه كه ئامۆزای خۆیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییه و ئه‌و شه‌وه له ده‌وامی خۆی بووه.
تریفه دایكی سێ منداڵی بچووكه . پۆلیس دوای تاوانه‌كه دوو كوڕه خه‌زووری تریفه‌ی ده‌ستگیركردوون.
ئه‌و تاوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی جیهانی ساڵانه دژی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر مێیینه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|