كۆمپانیای نۆكیا هاندی هۆشمه‌ندی N900ی خۆی له‌مانگی 8دا خستبووه‌ڕوو، ئێستا خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی مۆبایل برۆن، هاندی N900ی نۆكیا كه هاندێكی هۆشمه‌نده شاشه‌یه‌كی له‌مسی هه‌یه‌و له ئۆپه‌رتینگ سیستمی لینوكس له‌سه‌ر بنه‌مای Maemo5 پشتیوانی ده‌كات.
هاندی N900 پرۆسێسه‌ری Cortex-A8 600MHz، میمۆری RAM 256 مێگاهێرتس‌و 786 مێگابایت میمۆری مه‌جازی هه‌یه. شاشه‌ی ئه‌م هانده 3.5 ئینچیWVGAی له‌مسییه‌و كامێراكه‌ی 5 مێگاپێكسڵه به لێنزی كاریل سازه‌وه‌و فلاشی LEDیشی هه‌یه.
پشتیوانی له هێدفۆنی بلوتوزی ستێریۆ‌و 32 گێگابایت میمۆری ناوخۆیی‌و پشتیوانی له میمۆری كارتی microSD بۆ زیادكردنی میمۆری به‌شێكی دیكه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و هانده نوێیه‌ی كۆمپانیای نۆكیا.
ئه‌م هانده ئێستا له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ریكای باكور، روسیادا به نرخی 754 دۆلار له‌به‌ر ده‌سته.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ هاندی ئایفۆنی خسته به‌رده‌ست‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له جیهانی مۆبایلدا بۆخۆی تۆمار كرد، كۆمپانیاكانی دیكه‌ش هه‌وڵیاندا بۆ دوانه‌كه‌وتن له‌و كۆمپانیایه هاندی هۆشمه‌ند به‌تایبه‌تمه‌ندی نوێوه بخه‌نه به‌رده‌ست تا بتوانێت ركابه‌رایه‌تی ئایفۆن بكات. له‌م ناوه‌دا كۆمپانیای نۆكیا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری هاندی مۆبایله له‌جیهاندا، سه‌ره‌تا هاندی N97ی خسته به‌رده‌ست، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكات، هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا هاندێكی تری به‌ناوی N900 خستووه‌ته بازاڕه‌وه‌و هیواداره بتوانێت به‌و هانده‌وه وه‌ك چۆن له‌بازاڕی جیهانی مۆبایلدا یه‌كه‌مه، له بازاڕی جیهانی هانده هۆشمه‌نده‌كانیش یه‌كه‌م بێت‌و ئه‌وه پله‌یه له ئایفۆن وه‌ربگرێته‌وه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|