كەرەستە تازە سەیرەكان
كاتێك كەرەستە سەیرەكان دروست دەكرێن، بە سەیرترین و جوانترین شێواز دادەنرێن، تەنانەت شێوەیەكی بەرچاو و جوانیش دەبەخشن، هەروەها بۆ كارێكی تایبەت و شیاو لە ماڵ و لە شوێنە گشتییەكان دادەنرێن، وەك چەندین كەرەستەی ناوماڵ، یان ئەو كەرەستانەی جێگەی سەرسوڕمانی و سەرەنجراكێشیە. نموونەی ئەو قسانە بریتییە لەو دوو جۆرە كەرەستەیەی ناوماڵ.
ئەوەی یەكەم بریتییە لە كورسییەكی دانیشتن، وەك ئوتۆمبێل وایە، بۆت هەیە بە ئامێری ژێر دەستی خۆت لە شوێنێك بەرەو شوێنێكی دیكە بڕۆیت، بەبێ ئەوەی لە شوێنی خۆت هەڵبستیتەوە. كەرەستەی دووەمیش بریتییە لە : قەنەفە مۆدە تازەكان، ئەمەش بەهۆی دانانی گلۆپ لەسەر كۆڕنەكانی هەردوولای قەنەفەكە، بۆیە پێویست ناكات لە شوێنێكی رووناك بێ، دەكرێ لە گشت شوێنێك دابنرێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|