--------------------------------------------------------------------------------
زیاتر له‌یه‌ك ژن بۆچی؟
زیاتر له‌یه‌ك ژن بۆچی؟
به پینوسی : عومه‌ر ڕه‌شید
11/16/2009 4:58:51 pm
مه‌سه‌له‌ی هێنانی زیاتر له‌یه‌ك ژن ئه‌و شته‌یه كه تا ڕوخانی خیلافه‌تی ئیسلامی‌و نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی فكره‌ی عه‌لمانییه‌تی بۆگه‌ن‌و چه‌ندان ئه‌فكاری خورافی تر بۆ ناو مسوڵمانان, جێی مشت‌ومڕ نه‌بوو, وه‌ك هه‌موو فه‌رمان‌و قه‌ده‌غه‌كانی قورئان كه‌كه‌س ڕێی به‌خۆی نه‌ده‌دا قسه‌ی له‌باره‌وه بكات, به‌ڵام عه‌لمانییه‌كان هاتن دوو گومانی گه‌وره‌یان لای مسوڵمانان دروست كرد:
1ـ قورئان, موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) خۆی دروستی كردووه‌و نووسینی خۆیه‌تی, به‌ڕاستی عاقڵ‌و فیله‌سوفێكی زیره‌ك بووه, به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه.
2ـ قورئان خوا ناردووه‌یه‌تی به‌ڵام هه‌ندێ ده‌قی بۆ سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ئه‌مڕۆ ناگونجێ, یان پێویسته ته‌فسیرو ته‌ئویلی تازه‌ی بۆ بكرێ.
ئیتر هه‌رچی ئه‌فكاری خراپ‌و دژ به دینه له‌م دوو په‌نجه‌ره‌یه‌وه هاتنه ناو ئوممه‌تی ئیسلامییه‌وه, یه‌كێ له‌وانه ڕه‌خنه‌گرتنه له هێنانی ژنێ زیاتر, ئه‌مه‌یان زۆر چاك بۆ چووه سه‌ر ته‌نها له‌به‌ر هۆیه‌ك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تێكڕای ژنان به مولته‌زیم‌و نا مولته‌زیم‌و دیندارو بێدینه‌وه به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌ده‌مییه‌وه چوون‌و پشتیوانیان لێ‌كرد, مولته‌زیمه‌كان به بیانووی نه‌مانی پیاوی عادل‌و نامولته‌زیمه‌كانیش به بیانووی سته‌م دانه پاڵ خوا, پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاگه‌یاند, ئێستاش ئه‌ندامی ڕێكخراوه ئیسلامییه ئافره‌تییه‌كان تاكه تاكه هیچیان ڕازی نین پیاوه‌كانیان ژنێ زیاتر بێنن, تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هێنانی ژنێ زیاتر له‌ناو مسوڵماناندا بووه به عه‌یبه‌و سته‌م, مسوڵمانان له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا بن (زیندان, كوشتن, برسیه‌تی, نه‌بوونی, .....) هیچ له‌مانه بڕیاری خوا په‌ك ناخات, مه‌گه‌ر كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ژنێكی تری هێناوه مسوڵمانان حاڵیان چۆن بووه؟ هه‌رپیاوێكی مسوڵمان توانای جه‌سته‌یی‌و ماددی هه‌بێت‌و بڕوای وا بێت له‌ڕووكه‌شدا ناعه‌داله‌تی لێده‌رناكه‌وێت ده‌توانێ ژنێ زیاتر بێنێت, ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بیهێنێت, ئه‌گه‌ر چی ته‌نها سێكسیش بێت, بۆ مه‌گه‌ر سێكس له ئیسلامدا به‌كه‌م گیراوه؟ به‌ڵكو یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی پاراستنی وه‌چه‌یه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشییه‌كه‌شی به عیباده‌ت دانراوه, پاشان به‌چ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌وترێ ژنی یه‌كه‌م ده‌بێت ڕازی بێت, چ مسوڵمانێك ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه به‌ڵگه‌ی ڕوون بێنێته‌وه, كه هه‌ركاتێ خێزانی یه‌كه‌م پێی ناخۆش بوو نابێت پیاو ژنی دووه‌م‌و زیاتر بێنێت, ئه‌و پیاوه‌ش ئازاده كچ ده‌هێنێت یان بێوه‌ژن, به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر وه‌رع ئه‌مه شتێكی تره, ئه‌مه جوامێری ده‌رده‌خات نه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی له دووه‌مدا كچی هێنا یان له سێیه‌م‌و چواره‌مدا ئیتر كافر بێت‌و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وتبێ.
بۆ ناپرسن سه‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌موو بێوه‌ژن‌و قه‌یره‌كچانه به‌كوێ ده‌گات؟ بۆ ناپرسن بۆچی له‌م ڕۆژه‌دا كوڕان كه ژن ده‌هێنن به‌دوای ئافره‌تی زۆر مناڵ‌دا ده‌گه‌ڕێن؟ ئه‌ی قه‌یره‌كان‌و بێوه‌ژنه‌كان كوڕ نه‌یانهێنێت‌و پیاویش بۆی نه‌بێت بیانكات به ژنی دووه‌م‌و زیاتر, له‌هه‌مانكاتیشدا حه‌زی شووكردن‌و سێكس‌و ماڵدروستكردن پاڵنه‌رێكی به‌هێزبێت بۆیان, ده‌بێت چاریان چی بێت؟ سه‌ربه‌هه‌وێ شووبكه‌ن, یان خۆیان كه‌بت بكه‌ن, یان ده‌ست بده‌نه له‌شفرۆشی؟ تكایه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن نابێت پیاو ژنێك زیاتر بێنێت با وه‌ڵامم بداته‌وه.
عه‌لمانییه‌كان كه هێنانی ژنێك زیاتریان له بیر‌و هزری مسوڵماندا كرد به‌عه‌یبه‌و قه‌ده‌غه‌یان كرد چی ڕوویدا, بێوه‌ژنانی گه‌نجی جه‌نگه‌كانی خۆیان بوونه بووكه‌شووشه به‌ده‌ستیانه‌وه, كچه قه‌یره‌كان شه‌و له‌گه‌ڵیاندا ده‌خه‌وتن, به‌پاره له‌شی ئافره‌تانیان ده‌كڕی, خۆیان له سێكس تێربوون, شه‌و چه‌ند ئافره‌تێكیان ده‌گۆڕی‌و به‌یانی هه‌ڵده‌ستان به‌رگریان له مافی ئافره‌ت ده‌كرد, ئه‌وان به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بڕیاره‌ی خۆیان زۆر سودمه‌ندبوون, چونكه ئافره‌تانێكی وره‌لاوازی هه‌ژاریان وه‌ك پۆڕ لێ‌كرد, ئه‌م حاڵه‌ته تا ئێستاش به‌رده‌وامه, به‌ڵام سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیه كه ورده ورده له‌ناو گه‌نجه‌كانیشدا (بۆی فرێندو گێڵ فرێند) دروست ده‌بێت, گه‌نجانێك هه‌ن ده‌توانن له سێكس خۆیان تێر بكه‌ن ئیتر بڕوایان به ژنهێنان نه‌ماوه, ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه گه‌نجه مسوڵمانه داوێن پاكه‌كانن, یان ئه‌و پیاوانه‌ن كه حه‌زده‌كه‌ن له ژنێك زیاتریان هه‌بێت, ئه‌مان له‌به‌رخاتری خوا خۆیان له حه‌رام ده‌پارێزن, به‌ڵام ئایا ده‌بێت خۆشیان له‌حه‌ڵاڵیش بپارێزن؟ له‌به‌ر دڵی عه‌لمانییه دڵڕه‌شه‌كان‌و مسوڵمانه تێنه‌گه‌یشتووه‌كان, ئه‌گه‌ر پیاوێك حه‌زی كرد ژنی دووه‌م بێنێت‌و ڕێی لێ‌گیرا, چی بكات؟ له‌كاتێكدا خوای دروستكه‌ری بوونه‌وه‌ر ڕێی لێناگرێت, لای هه‌مووان ئاشكرایه پیاوی ئاسایی له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئاماده‌یه بۆكاری سێكسی به‌ڵام حاڵه‌ته نائاساییه‌كانی ژن وای كردووه كه ئه‌و ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی نه‌بێت, وه‌ك له‌كاتی سوڕی مانگانه‌و زه‌یستانی‌و زۆرێك نه‌خۆشی تر كه پیاو تووشیان نابێت, پاشان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت‌و خۆڕازاندنه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه, پیاوناچار ده‌كات كه بۆ خۆپاراستن له حه‌رام زیاتر له‌ژنێك بێنێ, پێشموایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه خوای گه‌وره ڕێیی داوه, ئیتر ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی هیچ عه‌یبێكیشی نه‌بێت ئاساییه.
دڵنیاش بن پیاو ئه‌گه‌ر له‌یه‌ككاتدا له چوار ژنی زیاتر هه‌بێت زه‌ره‌رو زیانی هه‌یه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕێی نه‌داوه, به‌ڵام تا چوار ژن ئاساییه چونكه خوای به‌دیهێنه‌ری مرۆڤه‌كان ڕێیداوه, ئه‌ویش ڕێنادات به شتێك كه ته‌نها له ڕوویه‌كیشه‌وه زیانی بۆ تاك‌و كۆمه‌ڵگا هه‌بێت, جا ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنێك زیاتری هێناو سته‌می كرد ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌ی كردووه, نه‌ك ڕێدانه‌كه‌ی خوای گه‌وره هه‌ڵه‌بێت, خوای گه‌وره سێو‌و ترێ‌ی حه‌ڵاڵ كردووه, به‌ڵام مرۆڤه‌كان ده‌یكه‌نه شه‌راب‌و حه‌رامی ده‌كه‌ن, ئه‌مه هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌كانه نه‌ك خوای گه‌وره.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|