به‌سه‌رهاتی عاشقیَكی كورد خه‌ڵاتێكی نیَوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
به‌پیَی هه‌واڵیَكی به‌شی فارسی ئاژانسی هۆمان نیوز، له‌م رۆژانه‌دا رۆماننوسی ناوداری ئیَران (شیرین نیزام مافی) توانی له به‌رامبه‌ر نوسینی رۆمانی (كاغه‌زی سپی) دا سه‌دوهه‌شته‌مین خه‌ڵاتی نیَوده‌وڵه‌تی بونگاكوكی شینجینشو بۆ رۆمان له شاری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌ده‌ستبهیَنیَت.
ئه‌و رۆمانه به زمانی فارسی نوسراوه‌و باس له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نیَوان دوو خویَندكاری ئیَرانی ده‌كات له سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق- ئیَراندا كه یه‌كیَكیان كورده.
شیرین، كه ده‌رچوی زانكۆی كوبی- ی ژاپۆنییه‌و ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له‌و وڵاته نیشته‌جیَیه، ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان دواو وتی: نوسه‌رانی ژاپۆنی كه‌متر له‌باره‌ی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌نوسن، من ویستم له‌ڕیَی رۆمانه‌كه‌مه‌وه كاریگه‌رییه ده‌رونییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ بخه‌مه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خویَنه‌رانی ئه‌و وڵاته به لای خۆمدا رابكیَشم و گره‌وی خه‌ڵاته‌كه به‌رمه‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|