دایه‌گیان گه‌ر تۆ بفه‌رمووی ئه‌م به‌هاره دێمه‌وه لات
ئه‌بم به‌خۆڵی به‌رده‌رگات ئه‌بم به په‌رژینی باڵات
************
گه‌ر بفه‌رمووی له‌باوه‌شت کوڕنوش بۆپیرۆزیت ده‌به‌م
ئارهزووکهیت وه‌ک مناڵی له‌به‌رده‌متا یاری ده‌که‌م
************
دایه بمبه‌خشه به‌هه‌ستت به سۆز‌و نه‌رمونیانیت
گه‌ربۆ دواجار وون بووم له‌تۆ ببم به‌قوربانی جوانیت
************
ئه‌ی دڵه‌که‌م لێم ببووره گه‌ر دڵی تۆم ئێشاندبێ
لێم ببووره گه‌ر چرکه‌یه‌ک خه‌نده‌م له‌تۆ تۆراندبێ
************
دڵنیابه ئێستا سوێندم چاوی تۆیه ناوی تۆیه
ئێستا وێردی سه‌ر زمانم یاد و بیره‌وه‌ری تۆیه
************
دایه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی گه‌وره‌یی ئه‌ستێره‌یه‌ک بێت
تۆ ئاسمانی له ئامێزتا جێی هه‌زار ئه‌ستێره ده‌بێت
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|