ته‌وبه‌كردنى كچه خوێندكارێكى زانكۆ له‌خۆشه‌ویستى
كچه‌كه ده‌ڵێت: له‌خێزانێكى خاوه‌ن رِه‌وشت و په‌روه‌رده جوان بووم.. هه‌ر له‌بنه‌رِه‌ته‌وه موسڵمان بووین, وامده‌زانى كه‌ئیسلام ته‌نها نوێژ‌و رِۆژوو و باڵاپۆشى و ئازارنه‌دانى خه‌ڵكه‌و هیچى تر.. له‌قۆناغى ناوه‌ندى یه‌وه جلى باڵاپۆشیم له‌به‌ركردو ئامانجم په‌یرِه‌وكردنى ته‌واو و پابه‌ندبوون به‌ئایینه‌كه‌مه‌وه بوو.. به‌ڵام رِێنیشانده‌رێك نه‌بوو ئاشنام بكات به‌ئایینه‌كه‌م و ده‌ستى یارمه‌تیم بۆ درێژ بكات بۆ رِێگاى رِاست و ئامۆژگاریم بكات و كتێب و شریتم پێشكه‌ش بكات.. خۆشه‌ویستیم بۆ خوا به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه بوو, له‌سه‌ر رِێگاى رِاست نه‌بووم تا په‌روه‌ردگارم به‌ته‌واوى بناسم.
له‌قۆناغى ئاماده‌یى هه‌مان حه‌زو ئاره‌زووم هه‌بوو كه‌له‌وپه‌رِى دیندارى و خواپه‌رستى بم, به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌خه‌یاڵمدا نه‌بوو رِوویدا.. هاورِێى خراپ كه‌نزیكترین مرۆڤ بوون لێمه‌وه رِێگاى چه‌وتیان رِازانده‌وه‌و جوانیان كرد له‌پێش چاوم, به‌وه‌ش هیواو ئامانجم گۆرِا..
له‌یادمه هاورِێیه‌كى زۆر دیندارو رِه‌وشت به‌رزم هه‌بوو, به‌رده‌وام ده‌یوت: (( تۆ به‌شه‌رمترین كه‌سى بینیبێتم له‌ژیانمدا)), رِاسته زۆر شه‌رمن بووم, به‌ڵام هیچ ئامۆژگارى نه‌كردم, كاتێك بینى خه‌ریكه هه‌نگاوه‌كانم به‌ره‌و خراپه ده‌نێم, به‌جێى هێشتم له‌لێوارى چاڵى تاوان و ده‌ستى نه‌گرتم تا ده‌ربازم بكات له‌و به‌دبه‌ختى یه, كه‌ئه‌گه‌ر سۆز‌و به‌زه‌یى خواى میهره‌بان نه‌بوایه ئێستا نووقمى گوناه و بێ ئابرِوویى بوو بووم.
ته‌نها به‌ناو باڵاپۆش بووم وه‌ئه‌و جله‌م بۆ جوانى له‌به‌رده‌كرد, هاورِێ به‌ده‌كانم تووشى زۆر تاوان و سه‌رپێچىیان كردم, كه‌رِۆشتمه زانكۆ به‌ته‌واوى سه‌ربه‌ست و ئازادبووم له‌هه‌ڵسوكه‌وت و رِه‌فتارمدا, چونكه له‌به‌شى ناوخۆیى كچان بووم دوور له‌چاوى ماڵه‌وه.. كچانى هاورِێم پله‌ى جوانىیان له‌من به‌رزتر بوو, منیش به‌خیلیم پێیان ده‌برد, چونكه نه‌متوانى وه‌كو ئه‌وان سه‌رنجى گه‌نجێك رِابكێشم, ئه‌مه‌ش به‌هۆى جله‌كانمه‌وه چونكه له‌سه‌ر مۆدیل نه‌بووم. هه‌ستم ده‌كرد هیچ جوانىیه‌ك لاى من به‌دى ناكرێت, ئه‌مه بوو به‌كێشه‌م و ده‌مویست بیسه‌لمێنم بۆ له‌خۆبایانى هاورِێم, كه‌كورِێكى قۆزو جوان هه‌یه منى ده‌وێت وه‌ك هاورِێیه‌ك و خۆشه‌ویستێك و ده‌یه‌وێت ببمه خێزانى له‌داهاتوودا.. تا بیسه‌لمێنم بۆ هه‌موان منیش وه‌ك ئه‌وان جوانم و كه‌سێك هه‌یه كه‌خۆشى ده‌وێم و حه‌زو ئاره‌زووى لێمه, به‌رده‌وام ئه‌مه كێشه‌و باسى زۆربه‌ى كچانى به‌شى ناوخۆیى یه!! ئه‌ى باوكه غیره‌تداره‌كان بۆ خێزان و كچ و منداڵتان, هه‌رگیز مه‌هێڵن كچه‌كانتان له‌به‌شى ناوخۆیى زانكۆ بن, وه‌به‌گوێى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن [ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى] (سورة الأحزاب:33), واته: له‌ماڵه‌كانى خۆتان داگیرسێن و بمێننه‌وه‌و وه‌كو سه‌رده‌مى نه‌فامى خۆتان رِووت مه‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پاڵنه‌رێكى به‌هێز له‌ناخمدا هه‌بوو بۆ په‌یداكردنى هاورِێیه‌ك و خۆشه‌ویستێك, به‌ڵام شه‌رم و رِۆچوونم رِێگرم بوون و نه‌یانهێشت تووشى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ببم.
په‌روه‌ردگارم ئاگاداره مه‌به‌ست و ئاره‌زووى كارى داوێن پیسى (زینا)م نه‌بوو, به‌ڵام چاویش زینا ده‌كات, چاوپۆشیم نه‌ده‌كرد له‌سه‌یركردنى گه‌نج, وه‌كو چۆن بڵێى به‌چاوه‌كانم هاوارو پرسیارم ده‌كرد: گه‌نجێك هه‌یه منى بوێت؟ وه به‌من رِازى بێت؟ شه‌یتانیش ئاماده‌بوو و كه‌سى گونجاوم دۆزىیه‌وه!! ساڵێك به‌ته‌مه‌نتربوو له‌خۆم, زۆربه‌ى كچان شه‌یداى بوون, وه هاورِێ به‌ده‌كانم هانى به‌رده‌وامىیان ده‌دام و ده‌یانووت: چه‌نده خۆشبه‌ختى! گه‌نجێكى وه‌ها قۆزو ژیكه‌ڵه بۆ تۆ! هه‌موو كچان زووم و به‌خیلیت لێ ده‌كه‌ن كاتێك له‌گه‌ڵیدا بوه‌ستى. به‌م قسانه ئیدى رِه‌گ و رِیشه‌ى ئه‌وینى له‌دڵمدا چه‌سپا. كێ بتوانێت ئه‌و رِه‌گ و رِیشانه له‌بن ده‌ربهێنێت, به‌ڵام هه‌موو شتێك به‌ویستى خواى گه‌وره‌یه, نه‌یهێشت به‌ته‌واوى له‌رِێگا لابده‌م و تووشى تاوان ببم. گه‌نجه‌كه له‌من به‌رِه‌وشت تر بوو, زۆر شه‌رمن بوو, وه رِقى له‌هاورِێیه‌تى كچان بوو, نه‌یهێشت ساڵ كۆتایى بێت زانكۆى به‌جێهێشت, رِۆشت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ بایه‌خێك بدات به‌من وه به‌ته‌ماشاكردنم بۆى. به‌رِۆشتنى ئاخ و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌م زۆرتر بوو, ته‌نانه‌ت تواناى سه‌عى كردنم نه‌ماو به‌رگه‌ى هیچ هه‌ڵوێستێكم نه‌ده‌گرت.
ساڵ ده‌هات و ده‌چوو كه‌چى من هێشتا په‌ستى دابرِانى خۆشه‌ویسته‌كه‌م بووم. بینیم ژیانێكى بێ بایه‌خ و به‌تاڵ له‌ئاوات و ئامانج به‌سه‌رده‌به‌م.. ساڵانى ته‌مه‌نم به‌خۆرِا رِۆشتن و وونبوون, ئایا هه‌ر به‌م چه‌شنه‌و به‌بێ هیواو ئامانج ژیانم به‌سه‌ربه‌رم. له‌ناخ و مێشكى خۆمدا كه‌وتمه بیركردنه‌وه, هیچ چاره‌یه‌كى ئاسانترو باشتر نه‌بوو جگه له‌بیرچوونه‌وه نه‌بێت. له‌وكاته‌دا خزمێكمان كاسێتێكى پێ به‌خشیم كه‌باسى به‌هه‌شت و دۆزه‌خى ده‌كرد, به‌خۆمم ووت: ئه‌گه‌ر گوێ له‌و كاسێته بگرم له‌وانه‌یه په‌ند وه‌ربگرم و بیرم بچێته‌وه, به‌رِاستى جێگاى خۆى بوو و كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌بوو, خۆشه‌ویستى خه‌یاڵى له‌دڵ و ده‌روونم پچرِاندو چاره‌سه‌رو ده‌رمان بوو بۆ زوخاوو برینه‌كانم وه‌شوێنه‌وارى هه‌موو سه‌رپێچى یه‌كى خاوێن كرده‌وه.. به‌پشتیوانى خوا ئه‌و كاسێته‌و چه‌نده‌ها كاسێتى تر بوونه هۆى ته‌وبه‌كردنم و گه‌رِانه‌وه‌م بۆ لاى په‌روه‌ردگار, وازم له‌بیستنى گۆرانى و سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن و ئه‌وانه‌ى كه‌خوا حه‌رامى كردووه هێنا.
جلى باڵاپۆشى رِاسته‌قینه‌م پۆشى, هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكى خراپم گۆرِى, ژیانم به‌یه‌كجار گۆرِا, ته‌نها ده‌وام كردنى زانكۆ‌و هاورِێیه‌تى كچى به‌دو تێكه‌ڵاوى كورِانى زانكۆ مابوو بیگۆرِم.
به‌یارمه‌تى خوا وازم له‌هاورِێیه‌تى كچانى خراپ و هه‌موو تاوانێك هێنا, وه ئه‌و شه‌رم و حه‌یایه‌ى كه‌ساڵانێكه فه‌وتاوه گه‌رِایه‌وه.. له‌و كاته‌دا گه‌نجێكى دیندارو باوه‌رِ پته‌و هاته خوازبێنیم.. به‌بیرى كه‌س نه‌ده‌هات چه‌نده دڵخۆش بووم.. ئایا رِاسته مێرد ده‌كه‌م! وه‌ژیانێكى خاوێن و بێ خه‌وش و گوناهم ده‌بێت كه‌هه‌رده‌م به‌ئاواتىیه‌وه بووم له‌قۆناغى ناوه‌ندى.. دیندارى و رِه‌وشت به‌رزى.
به‌ڵام.. هێشتا له‌زانكۆم.. ساڵێكم ماوه ته‌واو بكه‌م, خۆمم گێچه‌ڵ ده‌كرد به‌خۆشه‌ویستى دونیا‌و ئایین له‌یه‌ك كاتدا, وه‌خه‌یاڵى گه‌نجه خوێندكاره‌كه له‌یادم نه‌ده‌برِا ته‌نانه‌ت له‌خه‌ونه‌كانمیشدا.
وه‌به‌ڵایه‌ك وه‌ك هه‌وره تریشقه هات تا له‌و بێ هۆشى و سرِبوونه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌ئاگام بهێنێته‌وه.. خوازبێنى كار‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ى گه‌رِانه دوواوه, به‌هه‌ڵه هاتبوون.. مه‌به‌ستیان ئه‌و كچه‌یه كه‌سه‌ر به‌گه‌رِه‌كێكى تره. ئه‌ویان ده‌وێت چونكه جلباب له‌به‌رده‌كات و باڵاپۆشه‌و هه‌رگیز له‌زانكۆ نه‌یخوێندووه. بیرم هاته‌وه كاتێك دایكى ده‌یووت: شه‌وان كورِه‌كه‌م شه‌ونوێژى ده‌كردو له‌په‌روه‌ردگار ده‌پارِایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كچێكى چاكه‌كار بكاته خێزانى.
كه‌واته من خێرومه‌ند نه‌بووم,و ئه‌مه‌ش رِاستىیه‌كه‌یه‌تى, چونكه من دڵسۆزى ئایینه‌كه‌م نه‌بووم..
هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌رِى و منیش ئه‌سرینم ده‌رِشت له‌داخى دڵ و ده‌روونم كه‌چاك و پاك نى یه, دووباره ته‌وبه‌م كرد‌و ووتم به‌ڵكو ئه‌مجاره خوا هیدایه‌تم بدات.
دیسانه‌وه زانكۆ گه‌رِایه‌وه‌و منیش به‌لێهاتوویى سه‌عیم ده‌كردو پله‌ى باشم به‌ده‌ست ده‌هێنا له‌وانه‌كانمدا,و قورئان و كتێبى به‌سوودم ده‌خوێنده‌وه, به‌ڵام شه‌یتان رِێگاى خۆشه‌ویستى خه‌یاڵى ده‌رِازانده‌وه‌و جوانى ده‌كرد بۆم, دیسانه‌وه په‌یوه‌ستى گه‌نجێكى دى بووم, كه‌له‌ده‌رگاى زانكۆ ده‌چوومه ژووره‌وه هه‌ستم ده‌كرد شه‌یتان پێشوازیم لێده‌كاو ده‌مخاته سه‌ر ده‌سته‌كانى و به‌ره‌و خراپه ده‌مبات.
بۆچى ئه‌م نه‌فسه‌ى من ناگۆرِێ سه‌رِه‌رِاى هه‌وڵدانم بۆ گۆرِینى؟
له‌پرِێكدا برِیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م دا‌و.. زانكۆم به‌جێ هێشت..
وازهێنانم له‌زانكۆ تاكه چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كه‌م.. وازم له‌برِوانامه‌و هه‌موو پله‌و پایه‌یه‌ك هێناو ماڵه‌وه‌م هه‌ڵبژارد..
ئاى.. چه‌نده به‌خته‌وه‌رو هێمنه ژیانى ماڵه‌وه.. دوور له‌هه‌موو تاوان و سه‌رپێچىیه‌ك..
یه‌كجار خۆشحاڵ ده‌بووم به‌ئه‌نجامدانى خواپه‌رستى و عیباده‌ته‌كانم وه زۆرینه‌ى كاتم به‌خوێندنه‌وه‌و فێربوونى كتێبى بیروباوه‌رِ (عقیده)و بنه‌ماكانى ئایین (فقه)و ژیانى پێغه‌مبه‌ران (سیره) ته‌واو ده‌كرد, وه به‌پشتیوانى خوا زاڵبووم به‌سه‌ر نه‌فس و ئاره‌زووه‌كانم.
تاكه ئامۆژگاریم بۆ خوشكان: هه‌رگیز تێكه‌ڵاوى پیاوان مه‌بن.. ووریاى تێكه‌ڵاوى بن.. هه‌رگیز هاورِێیه‌تى كچى به‌درِه‌وشت مه‌كه‌ن..
بۆ باوكان: مه‌هێڵن كچه‌كانتان له‌به‌شى ناوخۆیى بمێننه‌وه.
وه بۆ دایكان: كچه‌كانتان رِابهێنن وه فێریان بكه‌ن ئاره‌زووى مانه‌وه له‌ماڵ بكه‌ن و تیایدا بچه‌سپێن.
وه بۆ هه‌موو گه‌نجان به‌تایبه‌ت گه‌نجانى زانكۆ: خوا بناسن,و بگه‌رِێنه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگار. جوانى و خۆشى دونیا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ و بكه‌ونه داوى هه‌واو ئاره‌زووه‌كانتان, دوایى خۆشه‌ویستى خه‌یاڵى و كچان مه‌كه‌ون.
وه له‌خواى گه‌وره داواكارم ئه‌م چیرۆكه‌م سوودبه‌خش بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى عاشق و شه‌یداى دنیا بوون و پشتیان هه‌ڵكردووه‌و بیر له‌دوارِۆژ ناكه‌نه‌وه.
وه ده‌ڵێم: به‌خوا هیچ به‌دى ناكه‌یت به‌دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌په‌روه‌ردگار.. وه به‌نزیك بوونه‌وه‌ت له‌خوا خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رى دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بیت
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|