شێوازەكانی لابردنی ترس لە منداڵاندا
كاتێك كە منداڵ تووشی ترس یان دڵەراوكێ دەبێ، زۆر گرنگە فێریان بكەی كە چۆن لەگەڵ رووداو و كارەساتەكان بەرەو روو بن، تاكو دواتر لە ژیانیاندا بتوانن باشتر لەو رووداوانەی ترس پێك دێنن خۆیان لەگەڵی بگونجێنن.
دەبێ ئەو خاڵانە سەبارەت بە ترس فێری منداڵان بكەن: منداڵەكە وا بێنن كە ئەو تێگەیشتنەی هەبێ كە بەڵێ مافی خۆتە كە بترسێ و ترس لە ژیاندا پێویستە، نەك ئەوەی كە بڵێین ئەوە دەترسی بەراستی تۆ زۆر نەزانی، یان بە وشەی ناشیرینی هەی ترسەنۆك بانگی بكەی..بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی منداڵەكەتان بدەن كە بەسەر ترسدا زاڵ بن.
منداڵەكانتان هان نەدەن كە لەو شتەی بترسێ دوور بكەوێتەوە، فێری بكەن كە بە ئارامی لەگەڵ ترسەكە رابێت، وای فێر بكەن ئەگەر لەو شتەی دەترسی لێی نزیك بێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر لە پشیلە دەترسێ، هانی بدە لە پشیلە نزیك بێتەوە و دەستی لێبدا و لە باوەشی بگرێ و تێبگا كە ترسەكەی لە خۆڕا بووە، یان گەر لە تاریكی دەترسێ هانی بدە كە تێبگا شوێنە تاریكەكان جیاوازییان لەگەڵ شوێنە رووناكەكان نییە.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|