كچانی ئێرانی، جوانترین كچانی جیهان
KTV ...
ئارێزئهحمهد. رۆژنامه‌ی ستاری مالیزیا هه‌واڵێك له‌باره‌ی ماڵپه‌ری ئینترنێتی (beautiful peaple) كه ماڵپه‌رێكی تایبه‌ت و نوێیه راده‌گه‌یه‌نێت: له رێگای ئه‌و ماڵپه‌ره ده‌توانن وێنه‌یه‌كی خۆتان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بنێرن. دوای ناردنی وێنه‌که‌تان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ره خه‌ڵكانیتر له‌باره‌ی جوانی یان ناشیرینی وێنه‌که‌تان ده‌نگده‌ده‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ره ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ بوونی كێشه و گرفتی زۆر له‌بواری تۆری ئینترنێته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كچانێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه وێنه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ره‌وانه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌مان كردووه كه كچانی ئێرانی تا ئێستا زۆرترین ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌ده‌ستهێناوه و له‌م دوو حه‌فته‌یه‌دا كه ماڵپه‌ره‌كه‌مان كراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 1.8 ملیۆن وێنه‌مان پێگه‌یشتووه و نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌یان كردووه و ده‌نگیان داوه.
هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌باره‌ی جوانی مرۆڤه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه و تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی نیشانیداوه كه خه‌ڵكی به‌ریتانیا ناشیرین ترین كه‌سانی جیهانن و بۆ جوانی كه‌مترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه.
--------------------------------------------------------------------------------
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|