زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌دووچاری كیَشه‌و گرفتیَك ده‌بن و له‌جوغزی بازنه‌یه‌كی پرِ له‌خه‌م و داخراودا ده‌سوورِیَنه‌وه‌و توانای ده‌ربازبوونیان نییه‌و خه‌م ناخیان ده‌سووتیَنیَت و هه‌تا له‌ژیاندا بمیَنن به‌و ئازاره‌وه ده‌تلیَنه‌وه! (فریشته) ته‌مه‌نی (33) ساڵه، به‌ڵام به‌رِه‌نگو رووخسار له‌ژنیَكی به‌ساڵاچوو ده‌چوو كه‌زۆر له‌وته‌مه‌نه‌ی خۆی گه‌وره‌تر دیاربوو كه‌ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداوه دڵته‌زیَنه‌یه كه له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌سه‌ریهاتووه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایلیَكردم كه بۆساتیَك لیَی برِوانم و رووخساره پرِ غه‌مگینه‌كه‌ی بخویَنمه‌وه، ئه‌وكاته‌ی (فریشته) ته‌مه‌نی (12) ساڵ ده‌بیَت كه دراوسیَی ماڵی مام (قادر) ده‌بن، مام (قادر) دوای ئه‌وه‌ی كه(2) كچه‌كانی شووده‌كه‌ن و ده‌چنه ماڵی خۆیان پوره (ئامینه)ی هاوسه‌ریشی به‌هۆی نه‌خۆشی زه‌خت و شه‌كره‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات و مام (قادر)یش كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی (61) ساڵ ده‌بیَت و له‌و ته‌مه‌نه به‌ته‌نیا ده‌میَنیَته‌وه‌و هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌رده‌بات و دراوسیَكانی به‌زه‌یییان به‌مام (قادر)دا دیَت و زۆر ریَزی لیَده‌گرن و رۆژانه له‌كاتی ژه‌مه‌خواردنه‌كاندا هه‌رجاره‌ی ماڵه دراوسیَیه‌كی خواردنی ئاماده‌كراوی بۆ ده‌برد له‌ناو دراوسیَكانیدا ماڵی (فریشته) یه‌كیَك بوون له‌و ماڵانه‌ی كه‌هاوكاری دراوسیَكانی خۆیانیان زۆر ده‌كرد به‌تایبه‌تی دایكی (فریشته) هه‌ر كه‌خواردنی دروستده‌كرد خیَرا قاپیَكی لیَ جیا ده‌كرده‌وه‌و بانگی (فریشته)ی ده‌كردو پیَی ده‌وت: وه‌ره كچم برِۆ ئه‌و خواردنه بۆ مام (قادر)ی دراوسیَمان ببه، چونكه ده‌زانم ئیَستا زۆر حه‌زی له‌و خواردنه‌یه‌وكه‌س نییه بۆی دروستبكات، هه‌مووجاریَك دایكی (فریشته) به‌زۆر (فریشته)ی ده‌نارد بۆئه‌وه‌ی خواردن به‌ریَت بۆمام (قادر)و (فریشته)ش هه‌رچه‌نده یارییه‌كه‌ی لیَ تیَكده‌چوو، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی دایكی خواردنه‌كه‌ی بۆ مام (قادر) ده‌برد، هه‌موو رۆژیَك به‌مجۆره (فریشته) خواردنی ده‌برد بۆمام (قادر)، رۆژیَكیان هه‌روه‌ك رۆژه‌كانی تر (فریشته) خواردنی (نیوه‌رِۆ)ی برد بۆ مام (قادر) و هه‌روه‌ك جاران ده‌چیَته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه بۆمام (قادر) له ژووره‌وه دابنیَت و بگه‌رِیَته‌وه، به‌ڵام مام (قادر) له‌پرِ په‌لاماری ده‌دات و به‌توندی ده‌ست ده‌خاته سه‌رده‌می و ده‌رگای ژووره‌كه‌ی كلیل ده‌كات و هه‌رچه‌نده (فریشته) هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌ده‌ستی مام (قادر) رزگاربكات. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مام (قادر) سه‌ره‌رِای ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی كه هه‌یه‌تی پیاویَكی قه‌ڵه‌وی چوارشانه‌و به‌هیَزیش ده‌بیَت و (فریشته)ی ته‌مه‌ن (12) ساڵیش كیژۆڵه‌یه‌كی ناسكی پرِ له‌به‌رائه‌ت و جه‌سته‌یه‌كی لاوازی بیَهیَزو دڵیَكی پرِله‌ترس و دووچاوی گریاو له‌ژیَر جه‌سته‌ی پیاویَكی شه‌رِانگیَزی به‌ته‌مه‌نی هاوشیَوه‌ی گورگی برسی هیچ هیَزو توانای نامیَنیَت و مام (قادر)یش له‌ویَدا بیَبه‌زه‌ییانه‌و به‌شیَوازیَكی زۆر درِندانه ده‌ستدریَژی سیَكسی ده‌كاته‌سه‌ر (فریشته)ی داماوو (ئیختێاب)ی ده‌كات و(فریشته)ش له‌هۆش خۆی ده‌چیَت و مام (قادر)ی بیَویژدانیش جلوبه‌رگه‌كانی (فریشته) ریَكده‌كاته‌وه‌و ده‌موچاوی (فریشته) به‌ئاو ته‌رِده‌كات و(فریشته) به‌هۆش خۆی دیَته‌وه‌و چاو ده‌كاته‌وه‌و مام (قادر) ده‌بینیَت و له‌ترسا ده‌قیژیَنیَت و هاوار ده‌كات و مام (قادر)یش پیَی ده‌ڵیَت: هاوارمه‌كه (فریشته) هیچ نه‌بوو ته‌نیا قاچت له‌ده‌رگای ژووره‌كه خلیسكی بردووه‌و كه‌میَك خویَنی لیَرِۆیشتووه‌و چاك بۆته‌وه! (فریشته) له‌به‌ر ئازاری پشتی و گیانی ناتوانیَت به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵسیَته سه‌رپیَ و برِوات مام (قادر)یش به‌رزی ده‌كاته‌وه‌و به‌پیَوه ده‌یوه‌ستیَنیَت و (5) دیناری سویسری چاپی كۆنی پیَده‌دات و به (فریشته) ده‌ڵیَت: برِۆره‌وه بۆماڵی خۆتان و باسی هیچ مه‌كه‌و بادایكت پیَی نه‌زانیَت، چونكه تۆ هیچت لیَ نه‌هاتووه‌و ته‌نیا قاچت له‌ده‌رگا خلیسكی بردووه كه‌وتویت! (فریشته)ی داماویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی منداڵه‌و هیچ شتیَكیش ده‌رباره‌ی سیَكس و پیاو و ژن نازانیَت، به‌ڵام هه‌ست به‌ئازاریَكی زۆرده‌كات و ئازاره‌كه‌ش له‌قاچیدا نییه! دوای ئه‌وه هه‌رچۆنیَك بیَت (فریشته) به‌لاره‌لار ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆماڵی خۆیان، به‌ڵام له‌ناوه‌رِاستی ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌ی خۆیاندا له‌به‌ر ئازار زۆر خۆی بۆ ناگیریَت و توانای رۆشتنی نامیَنیَت و هاواری دایكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌ویَت، دایكی (فریشته)ش هه‌ر كه گویَی له(فریشته)ی كچی ده‌بیَت و ده‌یبینیَت به‌په‌له راده‌كات بۆلای و خیَرا ده‌یگریَته باوه‌شی خۆیی و (فریشته)ش دووباره له‌هۆش خۆی ده‌چیَت و دایكیشی به‌گریانه‌وه هاواری دراوسیَكانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیَن به‌ده‌نگییه‌وه‌و فریای كچه‌كه‌ی بكه‌ون و به‌په‌له بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌و دراوسیَكانیش دیَن و لیَی كۆده‌بنه‌وه‌و یارمه‌تی دایكی (فریشته) ده‌ده‌ن و خیَرا (فریشته) ده‌به‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌و له‌ویَ له‌به‌شی فریاكه‌وتن دوای ئه‌وه‌ی كه‌پزیشك پشكنینی بۆ ده‌كات و له‌ئه‌نجامدا به‌دایكی (فریشته)و دراوسیَكانی ده‌ڵیَت: ئه‌و منداڵه سیَكسی له‌گه‌ڵدا كراوه‌و (ئیختێاب) كراوه‌و تووشی خویَن به‌ربوون بووه‌و منداڵانی درِاوه‌و پیَویسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكریَت و منداڵانه‌كه‌ی ده‌ربهیَنریَت و فرِیَبدریَت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خویَن به‌ربوونه‌كه‌ی زیاتر ده‌بیَت و ناتوانریَت چاره‌سه‌ربكریَت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات. دوای ئه‌وه‌ی كه‌باوكی (فریشته) پیَی ده‌زانیَت به‌په‌له ده‌چیَت بۆ نه‌خۆشخانه‌و له‌ویَ دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌دا گفتوگۆده‌كه‌ن بۆی ده‌رده‌كه‌ویَت كه‌ژیانی كچه‌كه‌ی له‌مه‌ترسیدایه رازیده‌بیَت كه‌نه‌شته‌رگه‌ری بۆ (فریشته) بكریَت و منداڵانی ده‌ربهیَنن. (فریشته) نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا‌و منداڵانی ده‌رهیَناو بۆ ماوه‌ی (2) مانگ له‌ژیَر چاودیَری پزیشكدا ده‌میَنیَته‌وه‌و دوای ئه‌وه پزیشك دایك و باوكی (فریشته) له‌باشی ته‌ندروستی (فریشته) دڵنیا ده‌كاته‌وه‌و راپۆرتیَكیش بۆ روونكردنه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسیَت و تیایدا ئه‌و رووداوه روونده‌كاته‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆبیَ تاوانی كچه‌كه، دوای ئه‌وه (فریشته) به‌برِیاری پزیشك له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ماڵی خۆیان و مام (قادر)یش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌سگیر ده‌كریَت و تاوه‌كو ئیَستا كه‌س سۆراغی نازانیَت و (فریشته)ی داماویش له‌دوای ئه‌و رووداوه ئیتر ناتوانیَت شووبكات، چونكه له‌رِاپۆرتی پزیشكییه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی پیَكراوه كه له‌به‌ر چه‌ند گرفتیَكی ژنانه ناتوانیَت شوو بكات، چونكه ئه‌گه‌ر شووبكات ئه‌وا تووشی نه‌خۆشی شیَرپه‌نجه ده‌بیَت و بیَجگه له‌وه‌ش تاوه‌كو ئیَستا سه‌ردانی چه‌ندین پزیشكی شاره‌زای كردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌مان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه‌ناتوانیَت شوو بكات و ژیانی هاوسه‌ریَتی پیَكبهیَنیَت، ئه‌وه ماوه‌ی (21) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تیَپه‌رِیوه‌و (فریشته)ش ئیَستا له‌گه‌ڵ ماڵی برا گه‌وره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
تیَبینی: ئه‌م رووداوه له سه‌رده‌می رژیَمی به‌عسدا له‌ده‌ڤه‌ری بیتویَن روویداوه‌و مام (قادر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستگیركراوه).
ناوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌هه‌واڵه خوازراون
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|