به‌هۆی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌یه‌وه سزاده‌درێت
پۆلیسی شاری (میخلن) له وڵاتی به‌لجیكا سزای خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی دا، هۆكاری سزادانی ئه‌م خوێندكاره‌ش كه ناوی (رۆنی ماكیولین) ه به‌رزی ده‌نگی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی بووه كه به‌پێی وته‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره به‌رزی ده‌نگی زه‌نگی ئه‌و مۆبایله له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی بێزاربوونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری.
له‌لای خۆشییه‌وه (رۆنی ماكیولین) له‌پاش ئه‌وه‌ی به بڕیاری سزادانه‌كه ئاگاداركرابووه‌وه رایگه‌یاندبوو كه سه‌ره‌تا وایزانیبوو كه كاره‌كه كامێرای شاراوه‌یه‌و باوه‌ڕی به بڕیاری سزای له‌و جۆره نه‌كردبوو.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه كه‌سێك سزا بدرێت له‌سه‌ر به‌رزی ده‌نگی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی و ئه‌م سزایه‌ش بڕی (250) یۆرۆ بووه كه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه به‌لجیكییه‌دا .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|