تیوێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی له گۆڤاری (النجاح) بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی منداڵ به(پێكه‌نین)ه‌وه. ئاشكرایكردووه كه منداڵ رۆژانه نزیكه‌ی (400) جار بزه‌ی دێتێ و پێده‌كه‌نێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كان به‌راوردی بكه‌ین. ده‌بینین گه‌وره‌كان له رۆژێكدا ته‌نیا (14)جار پێده‌كه‌نن. ئه‌مه جیاوزایه‌كی زۆره، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تاكو به‌ته‌مه‌نتر ده‌بێ بزه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه! ئایا ئه‌م پرسیاره‌تان له خۆتان كردووه؟ ئایا ده‌توانم زۆر پێبكه‌نم؟ ئایا ده‌توانم به‌ئاسانی پێبكه‌نم؟ ئایا ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت پێبكه‌نی؟ ئایا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت زۆر پێده‌كه‌نی؟ هه‌وڵده دوانوكته‌ی كه سێكی خێزانه‌كه‌ت یان هه‌ڵوێستێكی خۆشی كه له‌گه‌ڵیان و هه‌ڵوسیتی خۆت به‌رامبه‌ریان بێته‌وبیرت. ئایا پێكه‌نی یان ته‌نیا هه‌ربه بزواندنی لێوه‌كان و هه‌ڵته‌كانی شانه‌كانت وازت هێنا؟ هه‌وڵده به‌شێوازێكی دیكه بپرسی، به‌ڵكو خێراتر‌و روونتر وه‌ڵامی بده‌یته‌وه. ئایا كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو خێزانه‌كه‌ت پێده‌كه‌نی ئه‌رك ده‌ده‌یه به‌رخۆت یان به زه‌حمه‌تی پێده‌كه‌نی؟ رات چیه له هۆی ئه‌و زه‌حمه‌تیه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ت مه‌ودای نزیكی یان دوری پله‌ی كرانه‌وه‌ت له گه‌ڵیان یان چالاكی به‌رامبه‌ریان دیاریده‌كات. بفه‌رمون له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه، پێكه‌نینی زۆری هاوسه‌رێك سه‌رنجی ڕاكێشام؟ لێم پرسی ئایا به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت پێده‌كه‌نیت؟ بێده‌نگ بوو، پاشان وتی: ناتوانم به‌مجۆره له‌گه‌ڵیان پێبكه‌نم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌وپایه‌و رێزم له پێش چاویان. له ئه‌نجامدا له‌وانه‌یه ترسیان لێم بشكی چونكه به‌هۆی ئه‌و ترسه‌یه كه ره‌فتاریان كۆنترۆڵده‌كه‌م و هه‌ڵسوكه‌وتیان رێكده‌خه‌م.
ئه‌ی هاوسه‌ركا‌نتان؟ ئایا ئه‌وان له ره‌فتاری ئێوه رازین؟ له‌سه‌رپێنه‌كه‌نین و گاڵته نه‌كردن له ماڵه‌وه؟
وتیان : له‌راستیدا هاوسه‌ره‌كه‌م زیاتر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان گاڵته ده‌كه‌ن. پێمان خۆشه ئێمه‌ش ئاوا بسازیێین. به‌ڵام كۆتو‌به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی میراتی رێگرمانه.
ئێستا په‌یام له‌م چیرۆكه ئه‌وه‌یه كه بزانین بزه و پێكه‌نین چه‌ند ئاسانه به‌ره‌چاوكردنی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه :
ده‌توانین مه‌شقێكی ساده ئه‌نجام بده‌ین و ئه‌وشته‌ی كه كه‌سانی دیكه هه‌ستی پێده‌كه‌ن تۆماری بكه‌ین. مه‌شقه‌كه دوو قۆناغه :
قۆناغی یه‌كه‌م : به‌روویه‌كی گرژومۆن سه‌یری ئاوێنه بكه‌ن.
قۆناغی دووه‌م : به‌روویه‌كی بزه‌وپێكه‌نین سه‌یری ئاوێنه بكه‌ن.به‌د‌ڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌م تۆماری ده‌كه‌ین له هه‌ستو سۆزی خه‌ڵكی به‌رامبه‌رمان زۆر جیاوازه به‌رامبه‌رمان وه‌ك له قۆناغی دووه‌م.
هه‌ستوسۆزی ئیجابی‌و رووی به خه‌نده و پرله‌بزه "مسۆگه‌ر ئاسۆده‌یی و ئارامی‌و گونجان و متمانه‌و ئازایه‌تی له ده‌رووندا جێ ده‌هێڵێت. له كاتێكدا هه‌ستوسۆزی سلبی رووی گرژومۆن، هه‌ست به نه‌نگی و نائاسوده‌یی و ترس و گومان له ده‌روونا جێ ده‌هێڵێت.
كه‌واته ئێستا ده‌زانین كاتێك خه‌ڵكانی دیكه سه‌یری رواڵه‌تمان ده‌كه‌ن هه‌ستیان چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌رمان.
دوای ئه‌و مه‌شقه ساده‌یه، پێویسته له‌گشت ئه‌و بۆ چوونه هه‌ڵانه خۆت رزگار بكه‌ی كه پێكه‌نین به‌هۆی دابه‌زاندنی پله‌و پایه‌و ڕێز ده‌زانی بگه‌یته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه پێكه‌نین كلیلی كێشكردنی دڵی كه‌سانی دیكه‌یه.
- گوێ له نوكته‌ی كه‌سانی دیكه بگره‌و پێبكه‌نه.
- نوكته‌ی خۆش له‌به‌ربكه‌و بۆ تاكه‌كانی خێزانت بیگێڕه‌وه.
- به‌رووی هه‌موو كه‌س پێبكه‌نه. بیناسی یان نه‌یناسی.
- له گه‌ڵ منداڵه‌كان بچۆ بۆ شوێنی خۆش‌و رابواردن.
په‌سنی خۆت بده ئه‌و كاته‌ی به رووی كه‌سانی دیكه پێده‌كه‌نی و بڵێ ئه‌مه شتێكی جوانه. سه‌رزه‌نشتی خۆت بكه كاتێك گرژومۆن ده‌بی و بڵێ ئه‌مه شتێكی خۆش نییه.
خودای گه‌وره راست ده‌فه‌رمووێ (ولو كنت فظاً غليظ القلب لانفضوا من حولك، واستغفرلم وشاورهم فى الامر).
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خاوه‌ن دڵێكی نه‌رم و لێبورده و چاك بووه. هه‌ر ئاوا گه‌وره‌ی خێزان و هاوسه‌ر پێویستیان به‌و ئامۆژگاریه هه‌یه، بۆ ده‌ستخستنی دڵی ئه‌ندامانی خێزان به‌رده‌وام پارێزگاری له بزه‌ی سه‌ر لێوت بكه، خێزانه‌كه‌ت ده‌پارێزیت.....
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|