ده‌نگوباس- منداڵێك به چوار قاچه‌وه له شاری حه‌له‌بی سوریا له دایكبوو و پزیشكه‌كانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و تا ئێستا ره‌گه‌زی منداڵه‌كه دیاری نه‌كراوه و ته‌ندروستی باشه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لشێخ به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی شاری حه‌له‌ب وتی: "له‌راستیدا ئه‌م كورپه‌له دووانه بووه، به‌لاَم له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌ی دووه‌م له به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شی راوه‌ستاوه و ته‌نها به‌شی خواره‌وه‌ی گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌و به‌شه‌ی له‌شی له‌گه‌ڵ لاشه‌ی كۆرپه‌له‌ی یه‌كه‌م ماوه‌ته‌وه و جیانه‌بووه‌ته‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه مونیر عه‌رۆق به‌رێوه‌به‌ری به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی حه‌له‌ب ئاشكرایكرد: له‌دایكبوونی منداڵ به چوار قاچه‌وه زۆر ده‌گمه‌نه و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه له حه‌له‌ب رویداوه به پێی پشكنینه پزیشكییه‌كان ته‌ندروستی زۆر باشه.
باوكی منداڵه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه پێشتر پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه كۆرپه‌له‌كه به هۆی ناته‌واوییه‌وه نامینێت و وتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه كوڕ بێت ناوی ده‌نێت خه‌لیل و ئه‌گه‌ریش كچ بێت ناوی سارای له‌سه‌ر داده‌نێت".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|