ك هه‌موو ڕۆژان و كار‌و پیشه‌ى كه خوى پێوه گرتبوو چات كردن و قسه‌كردن به‌لاى ئه‌و زۆر كاتێكى خۆش بوو هه‌رگیز بێزار نه‌ئه‌بوو دواى قسه كردن وته‌واو بوون له كۆتاییدا هه‌موو ى كۆپى ئه‌كردوو هه‌ڵى ئه‌گرت، وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێ له‌كچه‌كان زۆر قسه‌ى خۆشه‌ویستى ئه‌كردوو زۆرترین كاتیان بۆ چات كردن ته‌رخان كردبوو وه ئه‌مانه‌وه به‌دیار ژوانى چات وخه‌ون وئاینهى داهاتوو؟ ،ئهمهیانى به نێچیرێكى باش ئه‌زانى و وازى لێ نه‌ئه‌هێنا و كچه‌ش به‌ته‌ماى شوكردن بوو وه به‌زووترین كات بێته داواى، به‌م شێوه‌یه ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوون، تا ڕۆژێك كچه‌كه خه‌ریكى پاك كردنه‌وه‌ى ماڵ بوو ،سه‌یرێكى كومپیتهرهكهى كردوو كه‌وته پاك كرنه‌وه‌ى وه كاغهزوو شته‌كانى لابردوو تا به‌جوانى كارى خۆى بكات ............ سه‌یره ؟ چى ئه بینێ؟ چاوى تاریك بوو،سه‌ره‌تا واى زانى ئه‌و كوره خیانه‌تى لێ كردوه و نامه‌كانى بۆ ماڵ ناردووه ، به‌ڵام بینى خیانه‌ته‌كه گه‌وره‌تره ، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى كه له چات دا كردوویه‌تى به كۆپى كراوى وا له‌وێیه و سه‌دان نامه‌ى تریش كه بۆ چاتى كچان كراوه هه‌مووى ماوه و هه‌ڵگیراوه؟ به‌ڵێ ئه‌مه ژوورى براكه‌ى بوو؟ ئه‌و برایه‌ى كه به چه‌ندان كچى را بواردووه و بێ ئاگا له‌وه‌ى كه( به‌رد له شووشه‌ى خه‌ڵكى بگرى ،بێ گومان یه‌كێ به‌رد لهشووشهى تۆش ئه‌گرێ) به‌ڵام ئه‌م به‌رده‌ى تۆ زۆر ناخۆشتر بوو ، به ده ستى خۆت گرتته شووشه ى خۆت و به خۆشت نه‌زانى؟
به‌ڕاستی گه‌ر بیر له‌م كاره ساتانه بكه‌یته‌وه وا ده‌لێی كه هه‌رگیز كۆمپیوته‌رو ئینته‌ر نیت به كار نه‌یه‌نیت ، به‌ڵام من لیره دا ناڵیم به كاری مه هینه به‌لكو به رێگای ڕاست دروست به كاری ببه، چونكه كه‌سیك نیه له ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌له‌ی نه كات،به‌س گرنگی له‌وه دایه تۆ زوو ههلهكهت چاك كه‌یته‌وه ، له‌لایه‌كی تریش ئێمه‌ی گه‌نج هه‌مووی بیر‌و هۆشمان خستوه‌ته سه‌ر ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ، هه‌موو هه‌وڵ وتوانایهك ئه‌ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ك دروست كه‌یت له‌گه‌ل كچیكا ،جا به هه‌ر شتیك بیت به مۆبایل بێت به چاته‌كانی ئینته‌ر نیت بێت..... زۆر شتی تر، نالیم هه‌ر كوڕان وان به‌لكو كچانیش به هه‌مان شیوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ئیمه نا ڕۆشنبیرین، ڕێگه چاره چیه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری مان زیاد بكه‌ین ؟یاخود: چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاره ساتی وا ڕوونه‌داته‌وه؟ ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندان پرسیاری تریش بۆ ئێوه جێ دێڵم.......!! به هیوای چاره سه‌ری.
_________________
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|