منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 خەڵاتی نۆبێل چیە و كەی داهێنرا

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 17007
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: خەڵاتی نۆبێل چیە و كەی داهێنرا   الإثنين 16 نوفمبر 2009, 6:34 pm


ماوەیەك لەمەوپێش خەڵاتی نۆبێل بە پسپۆڕانی دنیای عیلم و زانست پێشكەش كرا. ئەو كەسانەی كەوا لە ژیانیاندا بە عیلم و زانست خزمەتیان كردووە و توانیویانە دەرگایەكی نوێ بو جیهانی پان و بەرینی زانست بكەنەوە. بۆ ئەوەی بزانین خەڵاتە نۆبێل هی كێ بووە و لە كەیەوە داهێنراوە ئەم باسە دەخوێنینەو.
ئالفرێد نۆبێل لە شاری ستۆكهۆڵم لە 21 ئۆكتۆبری (1833)ـی زایینی لە بنەماڵەیەكی پێشەیی لەدایك بوو . ئەم پیاوە مەزنە دوای تەواو كردنی واتەكانی لە بەشی ئەندازیاری و كیمیادا، لە 20 وڵاتی جیهان كارگەی دامەزرند. ئەو لە ناو تاقیگەی كارگەكەیدا پتر لە 350 كەلوپەل و ئامێری نۆی داهێنا،كە یەكێك لەوانە دۆزینەوە و دروستكردنی ماددەی (تی ئێن تی ) بوو كە قازانجێكی زۆری بۆ ئالفرێد دەستەبەركرد بەڵام،ئەو كە قەد باوەڕی نەدەكرد داهێنانی (تی ئێن تی) كە بۆ خزمەت بە مرۆڤی دایهێنابوو دەبێتە ئامێری كوشتن و لە ناوبردنی ئینسانەكان لە بەر ئەوەی كە زۆر دڵرەحم و بەبەزەی بوو و خەمی دەخوارد كە بۆ چی ئەو داهێنانەكەی ئەو كە دەبوایە لە خزمەت مرۆڤدا بێ، بۆ دروستكردن و بنیادنانی دنیایكی نوێ بووەتە ئامرازێك بۆ كوشتن و لەناو بردنی ئینسانەكان . هەر بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوێكی دامەرزاند بۆ خزمەت بە مرۆڤایەتی.
ئالفرێد لە 27 نۆڤەمبەری (1895)ـی زایینی لە وەسیەتنامەكدا تەواوی سەروەت و سامان و داراییەكانی خۆی بەم ڕێكخراوەی بەخشی.ئەم پیاوە مەزنە لە دیسامبەری ساڵی(1896)ـی زایینی بە ویژدانێكی تا ڕادەێك ئاسوودە كۆچی دووای كرد.
پاشان ئەو ڕێكخراوە لە 27 جوونی 1900 دا دەستی كرد بە رێكخستن و رێكوپێككردنی خۆی كە لەو داهاتەی كە لە كارگاكانی ئالفرێد نۆبێلەوە دەست دەكەوت بتوانیت هاندەرێ بێت بە تۆێژەران و خزمەتكارانی زانست و مرۆڤایەتی.
ئەم داهێنەرە گەورە و بلیمەتە كاتێك كە دانستە و خاسیەتی تەقینەوەی تری گلیسیرینی بۆ دەركەوت ئەوە مادەیەی وەكو بەرهەمێكی بازرگانی داهێنا بەڵام بە پێچەوەانەوە، كەڵكی خراپیان لێ وەرگرد و بۆ لە ناوبردنی یەكتر بە كاریان هێنا .لەكاتێكدا ئالفرێد بۆ قازانجی گشتی و رێگەوبان و تونێل و هەڵكەندن و دەرهێنانی كانزا و هتد دروستی كردبوو ئاوەها لەو داهێنانە ئەوە كەڵكاژەیان كرد شەرمەزار بوو، بیری كرد كە بۆ قەرەبووكردنی چیبكات ئەوە بو كە تەواوی دارایی و سروەتەكەی ببەخشێت بەو كەسانە كەوا زۆرترین خزمەت بە زانست و بە تایبەت تۆێژینەوە لە زانست دەكەن و ئاسودەیی دەخەنە ژیانی مرۆڤەوە، كە بە 5 بەشی سەرەكی دابەش بوو :
1 داهێنانان لە زانستی فیزیا
2 داهێنان لە بواری پزیشكی
3 زانستە مرۆڤیەكان و ئەدەبییات
4 داهێنان لە زانستی كیمیا
5 ئاشتی لە نێوان نەتەوەكان.
شایانی باسە ئەم وەسیەتنامە بە شێوازێكی فەرمی نەبوو بنەماڵەی ئاڵفرێد لارییان لێ بوو،چونكوو سەروەت و دارای ئاڵفرێد نۆبێل لە ناو 8 وڵاتدا بوو. پاشان ڕێكخراوی نۆبێل لە ساڵی (1905)ـدا پەیرۆپرۆگرامێكی نوسی بۆ ئەوەی كە خەڵاتەكان لە ژێر چاوەدێری 4 لێژنەی زانستیدا بدرێت كە بریتی بوون لە:
1: كۆری زانیاری پاشای(مەلێكی) زانست بۆ بەشی كیمیا و فیزیا
2: رێكخراوی پاشای پزیشكی كارۆلین بۆ بەشی پزیشكی و فیزیولۆجی(كارئەندامزانی)
4: كۆری زانیاری پاشای سوید بەشی ئەدەبیات
4: كۆمیتەی نەرویجی نۆبێل بۆ بەشی سۆلح و ئاشتی.
ئەم خەڵاتانە كە هەموو ساڵێ لە یەكی دیسامبەری هەرساڵ لە رۆژی لە دایك بوونی ئالفرێد نۆبێلدا دەبەخشرێت، كە بریتیە لە 80 هزار دۆلار پارە و سپاسەنامەێك. ئاوەتاخۆازی ئەو رۆژەین كە ئێمەیش وەك گەلی كورد ئەوەندە پسپۆر و زانای چاكمان هەبێ كە رۆژی بتوانن ئەم خەڵاتە بۆ سەربەرزی گەل و نیشتمان وەر بگرن.
_________________
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 41203
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: خەڵاتی نۆبێل چیە و كەی داهێنرا   الخميس 10 ديسمبر 2009, 6:11 am

زور سوباس
توقيــع العضو فيــرو


يرحل من يرحل . . لن تهدم الدنيا .. ولن تغلق ابواب السماء
فأنا لا ألتفت ابدا للوراء... فالحب والصداقه لا يأتوا بالتوسل والرجاء
وغرور من امامي زادني كبرياء
....فإن كان وجودهم شيئا فإن كرامتي أشيااااء

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://xp10.ahlamontada.com
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 17007
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: رد: خەڵاتی نۆبێل چیە و كەی داهێنرا   الخميس 10 ديسمبر 2009, 5:34 pm

به ريزى كاكه فيرو
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

خەڵاتی نۆبێل چیە و كەی داهێنرا

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: