جوانكاری پێستی ده‌موچاو له رێگه‌ی هه‌نگوینه‌وه
شاره‌زایانی بواری جوانكاری پێست هه‌نگوین به باشترین هۆكار بۆ چاره‌سه‌ر و جوانكاری پێست داده‌نێن.
شاره‌زایانی بواری جوانكاری رایانگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی هه‌نگوین ئه‌سڵی كاریگه‌رییه‌كی باشی له جوانكردنی پێستی ده‌موچاو و لابردنی په‌ڵه و چاره‌سه‌ركردنی قڵیش و ووشكبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو هه‌یه.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان روونیانكردۆته‌وه، پێویسته هه‌نگوینه‌كه بخرێته سه‌ر فڵچه‌ی ددانی منداڵان و به شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی له‌سه‌ر پێست بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك بڵاوبكرێته‌وه، دواتر بشۆردرێت، ئه‌م كرداره رۆژانه به‌رده‌وام ئه‌نجام بدرێت، جار به‌جار پێستی ده‌موچاو جوان و به بریقه و شێ‌دار ده‌كات، وێڕای ئه‌مه به رێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قڵیشی ده‌موچاو ده‌زانرێت، چونكه هه‌نگوین (ڤیتامین E) تێدایه، كه سه‌رجه‌م شانه مردووه‌كانی سه‌ر پێست له‌ناو ده‌بات
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|