ژیان له‌چه‌ند قۆناغێك پێك هاتووه , هه‌ر قۆناغه‌ش چێژ و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه, شتێكی سروشتیهكورِو كچ هه‌ریه‌ك هاوبه‌شی ژیان و هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ,به‌ڵام به رِێ و شوێنی به‌جێ و ژیرانه بیربكه‌نه‌وه, ووردبین بن وه په‌له نه‌كه‌ن له هه‌نگاو نان دا ,وه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان رِه چاو بكه‌ن و قه‌ناعه‌تی ته‌واو یان هه‌بێ بۆ ئه‌م ژیانه دوور‌و درێژه ,كه ئاوێزانی خۆشی و ناخۆشیه,وه به راستی قوربانی دا ن و خۆشه‌ویستی و لێبرِان و ئارامی و سه‌برو ته‌حه‌مولی ئه‌وێ ,ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئهمرِۆماوهی ده‌سگیرانی لای كورِا ن و كچان وه‌ك خۆی سه‌یر ناكرێ و بایه‌خی پێ نادرێ ,بهشتی لاوه‌كی و دڵئێشان و عاجزی زوربه‌ی كاته‌كان بهرِێ ئه‌كه‌ن ,له‌و كاته ناسك وجوانهدا هه‌ست به بێهیوایی و بێ تاقه‌تی ئه‌كرێ و زۆر جار رِوداوی ناخۆش و چاوهرِوان نه‌كراو رِوو ئه‌دا , به ِراستی ئه‌م ماوه‌یه پێویستی به زۆر شتی جوان و وورده‌كاری هه‌یه . به یارمه‌تی خوای گه‌وره له م چه‌ند خاڵه ئه‌یخه‌مه رِوو ,به هیوای سوود بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌م ماوه خۆشه‌ی ژیان دان و وه‌ك ئێمه له ده‌ستیان نه چووه ,یان له‌وه یه به نه‌زانی بهرِێمان كردبێ یان زور جار رِوَژگار ده‌ستی خۆی تێ ئه‌خاو ئاراسته‌كان به لایه‌كی ترا ئهرِۆن ئه‌وسا تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌ن ئه‌بنه قوربانی و نه‌خشه‌كان تێك ئه چن ,بێ گومان ژیانیش به‌رده‌وامه‌و له رِێرِهوی خۆی لانادا,, به هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ نه‌وه‌ی نوێ و خانه‌واده تازه‌كان :
1_دهربرِینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و رِێز گرتن و نه‌رموو نیانی له ههڵسووكهووتدا وقسه‌ی جوان گرنگه.
2_ناخ خۆیندنه‌وه و گرنگی پێدان و هه‌ست كردن به خۆشی و ناخۆشیه‌كانی یه‌كتری و ته‌نها وا هه‌ست بكرێ كه‌كه‌س وكاری یه‌كترن و تا مردن به‌یه‌كه‌وه‌ن.
3_ته‌رخان كردنی كاتی تایبه‌ت بۆ گۆرِینهوهی نازو رِازهكانتان و قسه كردن ده‌ر باره‌ی ژیانی داهاتوو.
4_دڵ رِاگرتن زۆر گرنگه ولایه نی رِوحی فه‌رامۆش مه‌كه‌ن .وه له‌كاتی رِودانی ههلهَ دوای لێبوردن زۆر پێویسته .
5_گۆرِینهوهی دیاری و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یه‌كتری له بۆنه‌كان دا خۆشه ویستی زیاد ئه‌كا .
6_هه‌واڵ پرسین و له‌خه‌م دابوون وه چاوهرِوانی یه كتری بۆ كاته‌كانی قسه‌كردن .
7_ پێدانی ماف , به‌راستی مافی كه‌س بۆكه‌س پێشێل مه‌كه‌ن ,وسه‌ر قاڵی دنیا ئه‌مه‌تان بیر نه باته‌وه,
8_هه‌ندێ رِێنمایی پێویست به ژیانی داهاتوو به ناسكی بوترێ وبۆنی خۆشه‌ویستی ودڵسۆزی وه فاداری لێبێت.
9_لێبوردن و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌ی یه‌كتری و زوو یه‌كتر ئاشت كردنه‌وه و ره‌فتاری جوان .
10_قسه‌ی شیرین و جوان, پێكه‌نین و زه‌رده خه‌نه, به‌ده‌مه‌وه بوون و جێبه جێ كردنی داوا كاری , به هه‌ند وه‌ر بگرن .
11_ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا برِیارتان له‌سه‌ر داوه پابه‌ند بن به جێبه‌جێ كردنیان .
له كۆتایدا هه‌موو ژیانی خۆتان له پێناو به‌خته‌وه‌ری یه‌كتری دا دانێن و هه‌وڵ دهن رِۆژ دوای رِۆژ خۆشه‌ویستی و متمانه‌یی له نێوانتانا زیاد بێت ,چونكه زۆر شتی دنیایی له‌وه‌یه ده‌ستت كه‌وێته‌وه , وه هه‌وڵی بۆ بده‌ی ,به‌ڵام دڵ یان هه‌ست و سۆزی رِاستهقینه یان خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری كه له‌ده‌ستت دا جارێكی تر مهحالهَ بیدۆزیته‌وه ,,, به‌و هیوایه‌ی هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌نتان وه‌ك سه‌ره‌تای به‌یه‌ك گه‌یشتنتان بێت و غه‌رقی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه بن و دڵی یه‌كتری رِاگرن وهه‌میشه لانه‌ی خێزانیتان به‌خته‌وه‌ر بێت ,,,ئه‌م به‌سه‌رهاته ئه‌خه‌مه‌وه یادتان بۆ په‌ند وه رگرتن:
كورِێك ده‌سگیرانه‌كه‌ی زۆر خۆش ئه‌ویست هه‌موو جارێ سه‌یری ئاسمانیان ئه‌كردوو پێی ئه‌وت ئه‌م مانگه تۆی سه‌یری كه چه‌نده جوانه,,,دوای گواستنه‌وه و ماوه‌یه‌ك خێزانه‌كه‌ی هه‌ستی كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی گۆرِاوه له‌گه‌لیدا ,هه ربۆیه شه وێك سه‌یری مانگی كردوو ووتی ئه‌مه چیه به ئاسمانه‌وه؟
هاوسه‌ره‌كه‌ی ووتی :خۆ كوێر نه‌بووی نابینی وا مانگه به ئاسمانه‌وه.................................
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|