باوانه‌که‌م خۆت ئه‌زانی
من به سۆزی ئه‌شقت فێرم
جگه له ڕووی مانگ گرتوتا
بۆ نیگای گشت کچێ کوێرم
ئێستاش وێنه‌ت له ناخمایهو
هه‌ر چه‌ند ئه‌که‌م بۆم لا ناچن
خۆ کچی جوانم زۆر دیوه
به‌ڵام هیچیان له تۆ ناچن
هه‌ر چه‌ن دووریت ئهمژاکێنێ و
ئه‌سرێته‌وه بوون و ناوم
به‌ڵام هه‌ر له دڵ ڕۆچویتو
قه‌ت ون نابی له‌به‌ر چاوم
که هاتیه‌وه لێم مه‌پرسه
چ خه‌مێ وا بیری بردووم
هه‌ر دووری تۆ منی کوشت و
دووری تۆیه پیری کردووم
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|