ماوەیەك پێش ئێستا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان كچە هونەرمەندی لوبنانی ئیلیسا یادی لەدایكبوونی خۆی كردەوە، كە تیایدا ژمارەیەكی زۆر لەهاوڕێیانی ئیلیسا ئامادەبوون لەوانە هونەرمەندان و هاوڕێ تایبەتییەكانی، بەڵام ئەوەی بووە جێگای سەرنجی ئامادەبووان و میدیاكان ئامادەبوونی سالم ئەلهندی بەڕێوەبەری كۆمپانیای ڕۆتانا و هونەرمەندی لوبنانی وائل كفوری بوو. ئاهەنگەكە لە هوتێلی ڤینیسیا بەڕێوەچوو كاتژمێر دەی شەو دەستی پێكرد و تاكو دووی شەو بەردەوام بوو، لە ئاهەنگێكی لەدایكبوونەوە گۆڕا بۆ ئاشتبوونەوەی نێوان سالم ئەلهندی و وائل كفوری كە ماوەیەكی زۆر بوو پەیوەندی نێوانیان كۆتایی هاتبوو. لەم بارەیەوە ئیلیسا گوتی"هەردووكیانم بانگهێشت كرد بۆ یادی ئاهەنگی یادی لەدایكبوونم، هیچیان نەیدەزانی ئەوی تر دێت، خۆشبەختانە ئاشتبوونەوە و هیچیان لەنێواندا نەما".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|