فێڵبازو درۆزنه, ته‌نها شایه‌نی سوكایه‌تى یه, چونكه سوودی له‌خۆشه‌ویستیم وه‌رگرت و ناوبانگی خۆم و خێزانه‌كه‌می له‌كه‌دار كرد‌و ژیانمی خسته گومان و مه‌ترسى یه‌وه.
فێڵبازو درۆزنه, ته‌نها شایه‌نی سوكایه‌تى یه, چونكه سوودی له‌خۆشه‌ویستیم وه‌رگرت و ناوبانگی خۆم و خێزانه‌كه‌می له‌كه‌دار كرد‌و ژیانمی خسته گومان و مه‌ترسى یه‌وه.
فوزیه كچێكه هێشتا له‌ته‌مه‌نی خونچه‌یى دایه, به‌نه‌رم و نیانی و چاو پرِ له‌فرمێسكه‌وه‌و به‌ده‌نگێكی غه‌مگینه‌وه ده‌ڵێت:ـ به‌سه‌رهات و چیرۆكه‌كه‌م له‌سه‌ر زوبانی خۆمه‌وه بینووسن تا هه‌موو كچێكی بێ ئاگا په‌ند وه‌ربگرێت و تێ بگات له‌بێ ژیری ئه‌و كچانه‌ی كه‌داب و نه‌ریتی خێزانه‌كانیان پشت گوێ ده‌خه‌ن, پاش ته‌واوبوونی ئاماده‌یی له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك فوزیه نه‌یتوانی بچێته زانكۆ‌و برِوانامه به‌ده‌ست بهێنێت, وه‌له‌جیاتی ته‌واوكردنی خوێندن و پیاسه‌كردن له‌گۆرِه‌پانی زانكۆدا وه‌ك كچانی هاوته‌مه‌نی, هیواو ئومێدێكی تایبه‌ت هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكی ده‌جوڵاندو رِۆژ به‌رِۆژ گه‌شه‌ی ده‌كردو چاوه‌رِوانی هاتنه‌دی ده‌كرد كه‌ببێته هاوسه‌رو دایكی منداڵ, خزمه‌ت به‌ماڵه‌كه‌ی بكات و جگه‌رگۆشه‌كانی له‌باوه‌ش بگرێت. ئه‌و هیواو ئاواته بووه گه‌وره‌ترین ئامانجی ژیانی.. ته‌نها ئه‌و خه‌ونه نه‌بێت هیچ شتێكی دی به‌بیرو خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات.. ته‌نانه‌ت به‌چركه‌و ساتیش.. به‌ڵام له‌ناكاو كه‌سێك هاته ژیانى یه‌وه‌و هه‌مووی رِوخاندو له‌ناوی برد. به‌ده‌نگێكی به‌رز هاوار ده‌كات تا ئه‌وانه‌ی كه‌بێ گیانیشن گوێیان لێ ببێ و ده‌ڵێت:ـ به‌هۆی ته‌له‌فۆنه‌وه ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ڵی. خوشكه‌كه‌ی كه‌هاورِێی ته‌مه‌نمه وه‌هه‌موو یادگارى یه‌كانمان پێكه‌وه‌بوو به‌یه‌كترمانی ناساند.
ئێواره‌یه‌ك به‌ته‌له‌فۆن قسه‌مان ده‌كرد له‌ناكاو ووتی:ـ
رِات چى یه به‌براكه‌م؟
ووتم:ـ چى یه‌تی.. كه‌سێكی باشه وه‌ك خۆت.
ووتی:ـ مه‌به‌ستم ئه‌وه نى یه.
ووتم:ـ ئه‌ی مه‌به‌ستت چى یه؟
ووتی:ـ رِات چى یه ئه‌گه‌ر بێته خوازبێنیت.
هاوارم كرد:ـ نا.. نه‌خێر.. هاورِێكه‌م جارێك كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه, من هێشتا له‌سه‌ره‌تای ژیانم و نامه‌وێت په‌له‌بكه‌م له‌م مه‌سه‌له‌دا.
له‌ده‌نگیه‌وه هه‌ستم به‌نیگه‌رانی كرد.. وادیاره گله‌یی لێم هه‌یه.. ئای, هاورِێی ته‌مه‌نم تورِه‌كرد, پاش ئه‌وه‌ی قسه‌كانمان ته‌واوكرد, به‌ته‌نها دانیشتم و بیرم ده‌كرده‌وه, بیر‌و مێشكم شڵه‌ژاو وه‌ك كه‌شتی لێ هات, شه‌پۆله‌كان به‌ویستی خۆیان رِاست و چه‌پیان پێی ده‌كرد.. رِاستیتان ده‌وێت:ـ بیر‌و هه‌ستم وه‌سف نه‌ده‌كرا, ئا ئه‌وه‌تا خوازبێنی كارم هاتووه.
دوای چه‌ند رِۆژێك هاورِێكه‌م ته‌له‌فۆنی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داواكارى یه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه, نه‌متوانی به‌رگری له‌حه‌زو ئاواته‌كانم بكه‌م له‌بوونم به‌دایك و هاوسه‌رو خاوه‌نی برِیار.. په‌یمانی بیركردنه‌وه‌م پێی دا به‌ڵام زۆری نه‌خایاند.. رِازی بووم به‌بێ هیچ مه‌رجێك.
قسه‌و گفتوگۆكردن له‌رِێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌ستی پێكرد, رِۆژانه چه‌نده‌ها كاتژمێر پێكه‌وه ووتووێژمان ده‌كرد, رِاهاتم و په‌یوه‌ست بووم به‌ووته شیرین و هه‌نگوینه‌كانی, له‌ژیانمدا ووته‌ی واخۆشم نه‌بیستبوو.. ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م! بینای چاوه‌كانم.
په‌یوه‌ندی نێوانمان گه‌شه‌ی كرد, به‌خه‌یاڵێكی فراوانه‌وه ده‌ستمان كرد به‌نه‌خشه‌دانان بۆ رِۆژانی ژیانی داهاتوومان.. شێوه‌ی لانه‌ی هاوسه‌رێتی كه‌تیایدا ده‌ژین.. منداڵه‌كانمان.. گه‌شت و ده‌رچوونمان.. خۆشه‌ویستی نێوانمان.. ماندووبوون و هه‌وڵدان بۆ یه‌كتری.. پاشان ئارامگرتن.
ئه‌م خه‌ونه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا نه‌چوو, برِیارمدا سنوورێك بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیه دابنێم, پرسیاری هۆكه‌م لێ مه‌كه‌ن..
زۆر هه‌وڵیدا په‌شیمانم بكاته‌وه له‌برِیاره‌كه‌م وه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌له نه‌كه‌م و چاوه‌رِوان بم به‌ڵام من له‌قسه‌ی خۆم پاشگه‌ز نه‌بوومه‌وه, ووتم:ـ ((من تۆم خۆش ناوێت وازم لێ بێنه)).
وه‌ك هه‌موو گه‌نجێكی تر خۆپه‌رست و لووت به‌رزیش بوو.. له‌عاشقێكی عه‌وداڵه‌وه گۆرِا بۆ گیانله‌به‌رێكی درِنده‌ی پیس.. ده‌ستی كرد به‌هه‌رِه‌شه لێدان به‌وێنه‌یه‌كم كه‌خۆم پێم دابوو, ووتی ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بیته‌وه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه, وه‌ناوبانگت سووك و ناشیرین ده‌كه‌م.. به‌مه‌ش زیاتر نامه‌ردی بۆم ده‌ركه‌وت وه‌زیاتر سوور بووم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆم.. وه‌ئه‌و خیانه‌تكاره هه‌رِه‌شه‌ی خۆی جێ به‌جێ كرد‌و وێنه‌یه‌كمی نارد بۆ باوكم.. باوه‌رِ ده‌كه‌ن!!..
باوكم خه‌ریك بوو بمكوژێ, زۆر هه‌وڵی تێگه‌یاندنیم دا.. باوكه گوێم لێ بگره, به‌خوا من هیچ تاوانم نى یه, ئه‌و سه‌رسه‌رى یه په‌یمانی هاوسه‌رێتی پێم‌دا, منیش رِازی نه‌بووم پاشان رِه‌فزم كرد.. باوه‌رِی پێم نه‌كرد زۆر گریام, به‌یه‌كجارو تامردن باوكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م متمانه‌ی نه‌ما پێم!!.
وه ئێستا گیرۆده‌ی دوو خه‌مم, باوكه دڵسۆزه‌كه‌م هه‌موو هۆكاره‌كانی متمانه‌ی لێم سه‌نده‌وه, وه گه‌نجه به‌درِه‌فتاره‌كه هێشتا هه‌ر به‌دوامه‌وه‌یه به‌ته‌له‌فۆن.. ته‌نها من نا ته‌نانه‌ت له‌رِێگه‌ی خوشكه‌كه‌یه‌وه خوشكه‌كانمیشی لێم كردووه‌ته‌وه.. وه له‌م ئاسته‌ش نه‌وه‌ستا.. به‌ڵكو هه‌رِه‌شه له‌خۆم و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم ده‌كاو ده‌ڵێت نوشته‌و جادوو به‌كاردێنم تارِازی ببی و ببیت به‌خێزانم.
هه‌موو رِۆژێك هه‌زارجار ده‌مرم!!.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|