| موضوع: حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجیی پاڵاوتنه‌كانی لاوانی وڵاتانی ئاسیا ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ الخميس 05 نوفمبر 2009, 4:09 pm | |
| سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرایكرد، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی لاوانی وڵاتانی ئاسیا ده‌گرێته ئه‌ستۆ. ئێواره‌ی رۆژی 2/11/2009 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای یانه‌ی هه‌ولێر، كه بۆ هه‌ریه‌ك له حسێن سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق و سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسی گرنگی تایبه‌ت به ورده‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی لاوانی وڵاتانی ئاسیا خرانه‌ڕوو. سه‌ره‌تا حسێن سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق رایگه‌یاند: به‌ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراقه‌وه سوپاسگوزاری خۆمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ برایانمان له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رووداوه مێژووییه‌ی تۆپی پێی عیراق، كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات. وتیشی: رۆژی 3/11 وه‌فدی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان و چاودێران و نوێنه‌رانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گه‌نه هه‌ولێر. دواتر ئالان قادر ئه‌مینداری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه هه‌موو توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پێشوازیكردن له‌و رووداوه نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واوی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك. دواتر سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌قی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق كه تیایدا هاتووه، ده‌بێت خه‌رجیی ته‌واوی یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی لاوانی ئاسیا و یارییه‌كی دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراق و هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسا بدرێته یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی نێوانیان وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عیراق ئاماده‌نه‌بوو كه پاره‌ی خه‌رجی یارییه‌كان بدات به یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق، له‌به‌رئه‌وه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له‌كاتی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، كه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه دابین بكات، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕی 600 هه‌زار دۆلاری دابینكرد بۆ ته‌واوی خه‌رجی پاڵه‌وانێتییه‌كه. وتیشی: پاڵپشتی و هاوكاری ئێمه به‌رده‌وامه له وه‌رزشوانانی عیراق، ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه هه‌موو كات له‌پێناو پێشكه‌وتنی ره‌وتی وه‌رزش له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی متمانه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به هه‌رێمی كوردستان، حسێن سه‌عید رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان 100 % گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره پاڵه‌وانێتییانه، چونكه لیژنه‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا هاتوون و خۆیان ئارامی باری ئاسایش و هۆتێل و فڕۆكه‌خانه و یاریگاكانیان بینیوه، كه له هه‌موو عیراقدا تاكن و كێشه‌مان له‌وباره‌وه نییه. جێی ئاماژه‌یه بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی لاوانی وڵاتانی ئاسیا له هه‌ولێر ده‌ستپێبكات. توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|
| موضوع: رد: حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجیی پاڵاوتنه‌كانی لاوانی وڵاتانی ئاسیا ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ الخميس 17 ديسمبر 2009, 4:10 pm | |
| |
|
| موضوع: رد: حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجیی پاڵاوتنه‌كانی لاوانی وڵاتانی ئاسیا ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ الخميس 17 ديسمبر 2009, 4:57 pm | |
| زوباس بو تو به ريزم توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|