كچ: كوڕه به‌سه هه‌تا كه‌ى
فشه فشم بۆ ده‌كه‌ى
منت كوشتوه به درۆ
به مهوعيدى نيوه‌ڕۆ
ئه‌گه‌ر تۆ منت خۆشه‌وێ
... ... من ئه‌وه‌نه‌م لێت ئه وێ
وه‌ره داخوازيم بكه
هيچكه درۆم بۆ مه‌كه
كور:كچێ من تۆم خۆشه‌وێ
قه‌زات له‌ماڵم كه‌وێ
به‌س ده‌ترسم له دايكت
له براكان و له باوكت
ده‌ڵێن برات كه‌له ڕه‌قه
دايكت به چه‌قه چه‌قه
ئاخر كه‌ى ئه‌مه هه‌قه
خۆ من هه‌ر تۆم مه‌راقه
ئه‌گه‌ر تۆشم نه‌ده‌نێ
خۆم ده‌كه‌م به فه‌لاقه
كچ:كوره قه‌يناكه خه‌م مه‌خۆ
من خۆم داناوه بۆ تۆ
من ڕازيم به سه‌د مسقاڵ
بهشهرتى سه‌ياره وماڵ
بۆ حهفلهش دچینه هۆڵ
به ته‌پڵ و زوڕنا و ده‌هۆڵ
جارێ سه‌ياره‌ى بوكێ
ئه‌بێ به دڵى خۆم بێ
كه دێمه‌ده‌ر له ساڵۆن
يهكسهر بۆ ناو ئه‌ڤه‌لۆن
كوڕ: به‌خوا خه‌ياڵت خاوه
كه‌ى ئه‌مه باوى ماوه
شه‌وى شايى و ماره بڕين
به‌تێرى ڕه‌سم ئه‌گرين
يه‌ك دوو سينى پاقلاوه
عهيبى نيه وزۆر ته‌واوه
له‌گه‌ڵ يه‌ك دوو سێ بیپسى
برنج وشله و قه‌يسى
تێر بيخۆ پاقلاوا
له سه‌ر حيسابى زاوا
به‌س كه داواى ماڵ ئه‌كه‌ى
خه‌ريكه شێتم ئه‌كه‌ى
مةكوى نازى كورد
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|