| موضوع: هاوڕێی خۆشه‌ویست الأربعاء 05 أكتوبر 2011, 4:05 pm | |
| دوو هاوڕێ به پێ له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك ، به‌ناو بیابانێكدا ده ڕۆیشتن ، له ڕێگه‌دا له سه‌ر بابه‌تێك بووبه‌كێشه‌و ناكۆكیان و مشت‌ومڕ دروست بوو له نێوانیاندا.! یه‌كێكیان زۆر به‌توره‌یى زله‌يه‌كى كێشا به ڕومه‌تى هاوڕێ كه‌ی دا.! ئه‌وه‌ى كه زله‌كه‌ى خواردبوو زۆر دڵ گران بوو، به‌لاَم بێ ئه‌وه‌ى هیچ ووشه‌یه‌ك بڵێت له‌سه‌ر پانتاییه‌ك له لمى ئه‌و بیابانه‌ى كه پێیدا ئه‌ڕۆیشتن نووسى: ئه‌مڕۆ باشترین هاوڕێم زله‌یه‌كى پیاكێشام و ئازارى دام.! هه‌ردووكیان شان به‌شانى یه‌كتر ڕۆیشتن تا گه‌یشتن به شوێنێكى ئاوه‌دانى كه لادێ یه‌ك بوو، بڕیاریاندا كه بۆ چه‌ند ساتێك پشووبده‌ن،چونه قه‌راغى ئاوێك .. له پڕ ئه‌وه‌ى كه زله‌كه‌ى لێدرابوو خلیسكاو كه‌وته ناو ئاوه‌كه‌وه ، زۆرى نه‌ما بوو بخنكێت له‌و كاته‌دا هاوڕێ كه‌ى هه‌ڵمه‌تى بۆ بردوو ڕزگارى كرد .! دواى ئه‌وه‌ى ڕزگارى بوو ،له‌سه‌ر تاشه به‌ردێك ئه‌م ڕسته‌یه‌ى هه‌ڵكه‌ندو دا تاشى : ئه‌مڕۆ باشترین هاورێم له مردن ڕزگارى كردم.! هاوڕێكه‌ى به سه‌ر سوڕمانه‌وه لێى پرسى : دواى ئه‌وه‌ى من به زلله‌یه‌ك تۆم ئازاردا ، تۆ ئه‌و ڕسته‌یه‌ى پێشووت له سه‌ر لمى بیابان نووسى ، به‌لاَم ئێستا ئه‌م ڕسته‌یه له سه‌ر به‌رد ده‌تاشى ؟! هاوڕێ كه‌ى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى بۆ كرد‌و وتى: كاتێك كه‌سێك ئازارمان ده‌دات ،با له‌سه‌ر لمى بیابان بینوسین تاكو شنه‌باى به‌خشین و لێ‌خۆش بوون بیسڕێته‌وه .! به‌لاَم كاتێك كه‌سێك چاكه‌یه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كات ده‌بێ له سه‌ر به‌رد داى بتاشین تاكو هیچ بایه‌ك نه‌توانێت ئه‌وه‌مان له بیر به‌رێته‌وه‌و وه هه‌میشه له بیروناخماندابێت میهرو چاكه كانبةكرةجو توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|