عه‌شقی ساوا
هه‌ر ساوا بوو باغی ژینم، كه زریانی خه‌م وه‌راندی
سه‌وز نه‌بوو داری خۆزگه‌م، ڕه‌شه‌با هات زوو شكاندی
لێ نه‌گه‌ڕا ڕۆژگاری ڕه‌ش، خونچه‌ی هیوام چرۆ بكا
سوتاندی لێم تۆفانی شه‌و ڕه‌نجی ساڵم به با درا
دڵم ئێستا وڵاتێكه ، دوور له خۆشی و سه‌فای شادی
چاره‌نوسم لێ وون بووه، هه‌نگاو ئه‌نێم له تاریكی
عه‌شقم ونبووی سازگارێكهو به‌هاریشم بێ بارانه
مانگه شه‌ویش نازانێت پێم، كه تاریكی لام میوانه
ڕێگا ئه‌بڕم بۆ گوڵزارێ، بیابانی خه‌م ڕێم پێ ئه‌گرێ
وه‌رزی عه‌شقم په‌شۆكاوه، ڕیشه‌ی خۆزگه‌م له بن ئه‌بڕێ
هه‌رچی هه‌بوو گشتی برد لێم ، گه‌رده‌لوولی ئه‌م ڕۆژگاره
بێ هیوا بوو چاوی خۆزگه‌م، چی پێ كردم ئه‌م ئازاره
حه‌مه خالید
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|